پارێزەران دەربارەی ئیمراڵی چاوپێکەوتنیان لەگەڵ سی پی تیدا ئەنجامدا

جەنگیز یورەکلی پارێزەری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەگەڵ بەرپرسانی کۆمیتەی ڕێگریکردن لە ئەشکەنجەی ئەنجومەنی ئەوروپا (سی پی تی)دا لە ستراسبۆرگ چاوپێکەوتنی ئەنجامدا. یورەکلی وتی: "جدیەتی دۆخەکە و چاوەڕوانیەکانی خۆمانمان بەوان ڕاگەیاند."

پارێزەر جەنگیز یورەکەلی پەیوەست بە دۆخی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە ماوەی ٤٠ مانگە هیچ زانیارییەکی لە بارەوە نیە، لەگەڵ کۆمیتەی ڕێگریکردن لە ئەشکەنجەی ئەنجومەنی ئەوروپا (سی پی تی)دا لە ستراسبۆرگ چاوپێکەوتنی ئەنجامدا.

یورەکلی دوای چاوپێکەوتنەکە قسەیکرد و ئاماژەی بەوەدا کە داوایان لە سی پی تی کردووە سەردانی ئیمراڵی بکات و ڕاگەیانداراوی گونجاو و قایلکەر بە ڕای گشتی بدات.

پارێزەر یورەکلی دەربارەی چاوپێکەوتنەکە وتی: "لەگەڵ سی پی تیدا چاوپێکەوتنمان ئەنجامدا. هەربۆخۆی لە پێشتردا هەموو ڕاپۆرتەکانمان پێشکەشیان کردبوو. جارێکی دیکە ڕووداوەکانی کۆتایمان دەستنیشانکردەوە. بەڵام ئەمجارە دەرفەتی ئەوەمان بۆ ڕەخسا بە زارەکی و ڕووبەڕوو پێیان بڵێین.

جدیەتی دۆخەکە و چاوەڕوانیەکانی خۆمانمان پێ ڕاگەیاندن. ڕای ئەوانمان وەرگرت. بینیمان لە چ هەوڵدانێکدان، ئەوەمان دیاریکرد پێویستە ئەو زانیاریانەی لەبەردەستیاندایە بە ئێمەی بڵێن و جدێتی نیگەرانیەکانیان بڵاوبکەنەوە.

دوامان لێکردن لە زووترین کاتدا بە شاندێک سەردانی ئیمراڵێ بکەن. داوامان لێکردن لەم بابەتەتدا بۆ ئێمە و ڕای گشتیش ڕاگەیاندراوی دروست و قایلکەر بڵاوبکەنەوە. لە ئێستادا ٤٠ مانگە هیچ زانیارییەک لە ئیمراڵیەوە وەرناگیرێت و جارێکی دیکە ئەوەمان دەستنیشانکردەوە کە ئەم دۆخە جێگەی قبوڵکردن نیە. ئەوانیش باسیان لەوەکرد کە نیگەرانیەکانی ئێمە لەم بابەتەدا بە ڕەوا دەبینین. ڕایانگەیاند لەم ڕووەوە لە هەوڵداندا دەبن.