هەڵبژاردنی پەرلەمان: فەرەنسا خۆی بۆ ڕاستڕەوەی توندڕەو ئامادە دەکات

خولی یەکەمی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی فەرەنسا ڕۆژی یەکەم بەڕێوەدەچێت، بەپێی ڕاپرسییەکان ڕاستڕەوی توندڕەو لەپێشەوەیە.

سەرۆککۆمار ئیمانوێل ماکرۆن پاش ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەوروپا لە ٩ ی حوزەیرانی ٢٠٢٤، بە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان هەمووانی سەرسام کرد. ماکرۆن سیاسەتی وڵاتی جێهێشت بۆ چەپ و ڕاستڕەوە توندڕەوەکان و بەمەش پاشەڕۆژی فەرەنسای ڕووبەڕووی مەترسییەکی مەزن کردەوە.

هەموو ڕاپرسییەکان ئەوە دەردەخەن ڕاستڕەوی توندڕەوی  جۆردان باردێلا لە هەڵبژاردنە پێشوەختەکان پێش دەکەوێت.

بەڵام پێ ناچێت پارتەکەی جۆران باردێلا زۆرینەی ڕەهای پەرلەمان بباتەوە. چەپی فرانس ئینسۆمیس پاش بەرەی گەلی نوێ کە پارتی سۆسیالیست و ئیکۆلۆژیست و کۆمۆنیستەکانی فەرەنسایە، لە پلەی دووەمدایە.