لە مانگی ١٥٠ هەمینی یادی ڕۆبۆسکی: ڕێگای دادپەروەری بە ڕۆبۆسکیدا تێدەپەڕێت

هەوڵی دادپەروەری بۆ ڕۆبۆسکی لە مانگی ١٥٠ هەمینی کۆمەڵکوژییەکەدا دیسانەوە داوای کرد لێپرسینەوە لە تاوانباران بکرێت.

لە گوندی ڕۆبۆسکی سەر بە ناوچەی قلەبانی شەرناخ لە ٢٨ ی کانوونی یەکەمی ٢٠١١، بە فڕۆکەی جەنگی ٣٤ کەس کوژران کە ١٩ مناڵیان تێدابوو. ١٥٠ مانگ بەسەر کۆمەڵکوژییەکەدا تێپەڕبووە. هەوڵی دادپەروەری بۆ ڕۆبۆسکی هەموو ٢٨ ی مانگێک بۆ لێپرسینەوە لە بەرپرسانی کۆمەڵکوژییەکە و دادگاییکردنیان کۆدەبێتەوە، لەبەردەم لقی ئەنقەرەی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ (ئیهەدە) ڕاگەیاندراوی خوێندەوە.

لە چالاکییەکەدا پانکارتی "با بکوژان بدۆزرێنەوە، ڕۆبۆسکی دووبارە نەبێتەوە" هەڵگیرا. هاوسەرۆکی لقی ئەنقەرەی ئیهەدە عومەر فاروق یازماجی ڕاگەیاندراوەکەی خوێندەوە. سەرەتا تیشکی خستەسەر ئەو ناهەقییانەی لە کۆمەڵکوژییەکەدا ئەنجامدراون.

"ڕێگەی ئاشتی بە ڕۆبۆسکیدا تێدەپەڕێت"

یازماجی ڕایگەیاند پێویستە تێکۆشانی هاوبەش بکرێت بۆ دۆزینەوەی بەرپرسانی کۆمەڵکوژییەکە، گوتی: " ڕۆبۆسکی ئەزموونی دەوڵەت و دەسەڵاتە، شەرمەزارییە لەسەر ئەم خاکە، برینێکی قەرەبوونەکراوە و گەڕانە بەدوای دادپەروەریدا. ڕێگای ئاشتی و دادپەروەری لەسەر ئەم خاکە بە دڵنیاییەوە و سەرەتا بە ڕۆبۆسکدا تێدەپەڕێت. دۆزینەوەی بەرپرسانی کۆمەڵکوژی ڕۆبۆسکی و دادگاییکردنیان، سزادانی ئەو کەسانەی بەرپرسیارن لە پێشێلکردنی هەموو مافەکانی ژیان زۆر گرنگە. لەبیرمان نەکرد، لەبیرمان نەچووە و هەرگیز لەبیری ناکەین".