بە دیمەن

لە نورنبێرگ و کێل شەهید زیلان یادکرایەوە

لە شاری نورنبێرگ و کێلی ئەڵمانیا زیلان (زەینەب کناجی) یادکرایەوە.

لە شاری نورنبێرگ و کێلی ئەڵمانیا لە ٢٨ هەمین ساڵیادی شەهیدبوونی، زیلان (زەینەب کناجی) یادکرایەوە.

نورنبێرگ

بە پێشەنگایەتی مەجلیسی گەلی کوردی نورنبێرگ و مەجلیسی ژن، شەهید زیلان یادکرایەوە، گۆڕەپانی یادەکە بە وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و شەهید زیلان ڕازێنرایەوە.

پاش خولەکێک ڕێزگرتن لە یادی شەهیدان، باس لە ژیان و چالاکییەکەی شەهید زیلان کرا. ئاماژە بەوە کرا زیلان بە چالاکییەکەی ڕێگەی ژیانێکی نوێی کردەوە و گورزی لە سیاسەتی دوژمن بەرامبەر کوردان وەشاند.

یادەکە بە درووشمی "شەهید نامرن" و "ژن، ژیان، ئازادی" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی هات.

کێل

لە شاری کێلی ئەڵمانیا شەهید زیلان یادکرایەوە. وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و شەهید زیلان دانرا. سینڤزیۆنێک دەربارەی ژیانی شەهید زیلان پیشاندرا.

ئەندامی مەجلیسی دیموکراتیکی گەلی کێل ئیحسان موش گوتی: " شەهید زیلان ڕێگای تێکۆشانی نیشانی ئێمە دا. ئەمڕۆ دەوڵەتی تورک جوگرافیای کوردستان دەسوتێنێت و تاڵان دەکات. دار و دارستانەکانمان دەسوتێنێت. مرۆڤەکانمان بە زیندوویی لەم ئاگرەدا دەسووتێن. ئەم دەوڵەتە تەنها دوژمنی مرۆڤەکان نییە، بەڵکو دوژمنی سروشتیشە".

هاوسەرۆکی مەجلیسی گەلی دیموکراتیکی کێل، ڕۆژین ڕۆژئاوا، ڕایگەیاند دەوڵەتی تورک لە چوار پارچەی کوردستان دڕندانە هێرش دەکاتە سەر دەسکەوتەکانی گەلی کورد، گوتی: "دەوڵەتی تورک بە هاوکاری خیانەتی پەدەکە دەیەوێت شەڕ لەنێوان کوردان درووست بکات. دژی ئەمە پێویستە گەلەکەمان و بەتایبەت ژنان، خاوەنداری لە تێکۆشانی ئازادی بکەن، ڕۆحی شەهید زیلان لەنێو خۆیاندا دابمەزرێنن".

یادەکە بە درووشمی "شەهید نامرن" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی هات.