پارێزەران بەمەبەستی سەردانی ئیمراڵی سەرلەنوێ داواکارییان پێشکەش کرد

بەمەبەستی دیدار لەگەڵ رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە لە زیندانی ئیمراڵییە و ٤٠ مانگە هیچ هەواڵێکی نازانرێت پارێزەران داواکاری نوێیان پێشکەش کرد.

پارێزەرانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەپێناو داواکاری بۆ بینینی موەکیلەکەیان سەردانی داواکاری گشتیی کۆماری بورسا و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمراڵییان کرد.

پارێزەرانی نوسینگەی یاسایی سەدە رەزان ساریجا، رازیە ئۆزتورک، فایەق ئۆزگور ئەرۆڵ و مەزڵوم دینچ داواکارییەکەیان بەرزکردەوە.

لە سەردانەکەدا بۆ لای ئەو دوو دامەزراوەیە پاڕێزەران داوایان کرد جگە لە عەبدوڵا ئۆجالان و چاویان بە زیندانیانی دیکەی ئیمراڵی عومەر خەیری کۆنار، حامیلی یەڵدرم و وەیسی ئاکتاش بکەوێت.

هـ . ب