شەهید زیلان لە ئەرمەنستان یادکرایەوە

شەهید زیلان لە ٢٨ هەمین ساڵیادی شەهیدبوونی لە هەرێمی ئەلەگازێی ئەرمەنستان یادکرایەوە.

شەهید زیلان

یەکێتی ژنانی ئازادی ئەلەگازێ لە ٢٨ هەمین ساڵیادی چالاکییە فیداییەکەی زەینەب کناجی (زیلان) لە ساڵی ١٩٩٦ دژی دەوڵەتی تورک، کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا. لە گۆڕەپانەکە وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و شەهید زیلان هەڵواسرا. یادەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ گیانی شەهیدان دەستی پێ کرد.

لە یادەکەدا، لەسەر ناوی یەکێتی ژنانی ئازادی ناتالیان سابۆیان، هاوسەرۆکی کۆمیتەی کوردستان سیلۆ دربۆیان و باوکی شەهید ڕوکەن میلۆ، قسەیان کرد. تیشکخرایەسەر کەسێتی و چالاکییەکەی زیلان و گوترا: "لە کەسێتی شەهید زیلان هەموو شەهیدانی مانگی حوزەیران بیردەهێنینەوە، شەهید زیلان بۆ ئێمە هێڵی ئازادی ژن و گەلی کوردە".

هەروەها مناڵێک بە ناوی زیلان هەڵبەستێکی لەسەر شەهید زیلان خوێندەوە. یادەکە بە درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "شەهید نامرن" و "ژن، ژیان، ئازادی" کۆتایی هات.