لە هێرشکردنە سەر کۆبانێ و تەل تەمر، کەسێک بریندار بوو

دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە درۆنی خۆکوژ هێرشی کردە سەر کۆبانێ، لە ئەنجامدا هاوڵاتییەک بە ناوی یەحیا ئیبراهیم لەکاتی ئاودانی زەوییەکەی بریندار بوو.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە درۆنی خۆکوژ هێرشی کردە سەر هاوڵاتییەک بە ناوی یەحیا ئیبراهیم عەلی (٢٤ ساڵ) کە نێوان گوندی بەغدیک و کولپەکە سەرقاڵی ئاودانی زەوییەکەی بوو. لە ئەنجامدا ئەم هاوڵاتییە بریندار بوو.

بەهۆی برینەکەیەوە، یەحیا ئیبراهیم ڕەوانەی نەخۆشخانەی کۆبانێ کرا.

لەلایەکی ترەوە، دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی، گوندی ئوم کەیفی ڕۆژهەڵاتی تەل تەمریان تۆپباران کرد.