سوپای داگیرکەری تورک بۆردوومانی گوند و کەنیسەی ئاشووریەکان دەکات

سوپای داگیرکەری تورک بە ئامانجی داگیرکاری و دەستبەسەرداگرتن درێژە بە هێرشە داگیرکارییەکانی لەسەر باشووری کوردستان دەدات، لە چوارچێوەیەیدا گوندی میسکای ئاشووریەکانی بۆردوومانکرد.

هێرشە داگیرکارییەکان

سوپای داگیرکەری تورک لە بەردەوامی بۆردوومانەکانی سەر هەرێمی مەتینادا، بۆردوومانی گوندی میسکای ئاشووریەکانی کرد. لەو هێرشانەدا بۆردوومانی کەنیسەی گوندەکەی کردوە و بەتەواوی خاپوری کردووە.

سوپای داگیرکەری تورک لەم چەند ڕۆژەی دوایدا هێرشەکانی بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا و بەتایبەت لە هەرێمی پاراستنی مەتینا زیاترکردووە. بەهۆی بۆردوومانەکانەوە ئاگری بەرفراوان لە زەوییە کشتوکاڵیەکانی گوندەکانی میسکا، دەرگەل و بازێ کەوتەوە.

لە دیمەنانەی کە لە ناوچەوەکەوە گیراوە، دەرکەوتووە سوپای داگیرکەری تورکەوە گوندی میسکای ئاشوورییەکان بۆردوومان دەکات، ئەمەش لە کاتێکدایە ڕێژەیەکی زۆری هاوڵاتی کریستیانی لەو گوندەدا دەژین.

دەگوترێت، سوپای تورک بۆ سیاسەتی چۆڵکردنی گوندەکانی ئەو هەرێمە، هەڕەشەی لە گوندیەکان کردووە و دواتر زۆر بە بەرفراوانی بۆردوومانی گوندەکان دەکات.

دەوڵەتی تورک ساڵانێکە لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا تاوانی جەنگ دەکات، بەم بۆردوومانەشی لەسەر گوندەکان کە جێگەی ژیانی هاوڵاتیانی مەدەنییە، لە لایەکەوە سروشتی ناوچەکە دەسوتێنی و تاڵان دەکات لە لایەکی دیکەوە لە دژی باوەڕداری گوندییەکان تاوان ئەنجام دەدات و پەرستگایی ئاینی گوندی میسکای خاپورکردووە.

ئەم تاوانانەی سوپای داگیرکەری تورک و هاوکارە خیانەتکارەکەی پەدەکە، لە لایەن ڕێکخراوە نێوەنتەوەییەکان و دامەزراوە میدیاییە هەرێمیەکانەوە بە بەڵگە تۆمار کراوە و بۆ ڕای گشتی بڵاوکراوەتەوە.