بە دیمەن

شێخ سەعید و هەڤاڵەکانی لە دۆرتموند یادکرانەوە

لە شاری دۆرتموندی ئەڵمانیا چالاکی یادکردنەوە بۆ شێخ سەعید و هەڤاڵەکانی ئەنجامدرا.

٩٩ هەمین ساڵیادی لەسێدارەدانی شێخ سەعید

لە دۆرتموند بە پێشەنگایەتی جڤاکی ئیسلامی کوردستان (جیک) بۆ یادی شێخ سەعید و هەڤاڵەکانی مەراسیمێک بەڕێوەچوو. شێخ سەعید و ٤٦ هەڤاڵی بە بڕیاری دادگای ئیستقلال لە ٢٩ ی حوزەیرانی ١٩٢٥ لە ئامەد لەسێدارە دران. لە هۆڵی یادەکە وێنەی شێخ سەعید و هەڤاڵەکانی و زانایانی ئایینی شەهیدی کوردستان هەڵواسران.

سەرۆکی بزووتنەوەی زانایانی ئیسلامی و کوردستانی هاوچەرخ و مۆدێرن، ئەحمەد حافز تورهالی ڕایگەیاند شێخ سەعید و هەڤاڵەکانی بۆ مافە مرۆڤایەتی و ئیسلامییەکانی گەلی کوردستان تێکۆشاون، گوتی: "ئامانجی شێخ سەعید و هەڤاڵەکانی، کوردستانێکی ئازاد و سەربەخۆ بوو. ئامانجەکە کوردستانێک بوو، تا هەموو جڤاکەکانی کوردستان بە ئازادی تێیدا بژین".

پاشان سینڤزیۆنێک دەربارەی ژیان و شەهیدبوونی شێخ سەعید و هەڤاڵەکانی پیشاندرا، پاشان مەلا ساڵحی بۆتی قسەی کرد.

پاشان بۆ یادی شێخ سەعید و هەڤاڵەکانی کڵام گوترا.

سەرۆکی ئینستیوتی کوردی ئەڵمانیا شەمسەدین ئاکالان ڕایگەیاند ئەرکی هەموو کوردێکە خاوەنداری لە نەریتی شێخ سەعید و هەموو تێکۆشەرانی کوردستان بکات.

سەرۆکی شارەوانی پێشووی خینۆس و نەوەی شێخ سەعید، حەسەن فورات ڕایگەیاند تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد ئەمڕۆ لە چیا ئازادەکانی کوردستان گەش دەبێت، دووپاتی کردەوە تەڤگەری ئازادی بە پێشەنگایەتی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان درێژەپێدەری هەموو بەرخۆدانەکانە، داوای کرد گەلی کورد خاوەنداری لە تێکۆشانی ئازادی بکات.