بە دیمەن

لە چەند شارێکی فەرەنسا شەهید زیلان یادکرایەوە

لە شارەکانی فەرەنسا بەبۆنەی ٢٨ هەمین ساڵیادی شەهیدبوونی زیلان کە بە چالاکییە فیداییەکەی دژی داگیرکەران، رێگەی بۆ ڕۆحی فیداکاری کردەوە، چالاکی یادکردنەوە ئەنجامدران.

28 هەمین ساڵیادی شەهید زیلان

مارسیلیا

مەجلیسی ژنانی ئارین میرکان لە ناوەندی جڤاکی کوردی دیموکراتیکی مارسیلیا (دەکتەم) مەراسیمێکیان ئەنجامدا. خولەکێک ڕێزگرتن بۆ شەهیدان بەڕێوەچوو، سینڤزیۆنێک دەربارەی ژیانی شەهید زیلان پیشاندرا.

نوێنەری دامەزراوەی بنەماڵەی شەهیدان، عەلی کۆنکورد ڕایگەیاند زیلان هەنگاوێکی نوێی تێکۆشانە، زیلان هێڵێکی نوێی لە شەڕی هەبوون و نەبووندا ئافراند، گوتی: "زیلان بۆ ڕێبەرێتی ئازاد و کوردستانی ئازادی خۆی فیداکرد و شەهید بوو. ڕۆحی فیداکاری زیلان بووە نەریتێک و بووە هۆی پێشکەوتنی تێکۆشان. هەرگیز خیانەتی قبووڵ نەکرد. ڕۆحی تێکۆشان لەگەڵ شەهیدان دەرکەوت. تێکۆشانی لە چوار پارچەی کوردستان و ئەوروپا لەسایەی شەهیدان پێشکەوت".

یادەکە بە درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "شەهید نامرن" کۆتایی هات.

تۆلوز

لە شاری تۆلوز مەراسیمێک بەڕێوەچوو. لە کەسێتی زیلاندا مەراسیمەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدانی مانگی حوزەیران دەستی پێ کرد. هاوسەرۆکی ناوەندی جڤاکی کوردی دیموکراتیکی تۆلوز وتەیەکی کورتی پێشکەش کرد. یادەکە بە پیشاندانی سینڤزیۆنێک لەسەر ژیان و تێکۆشانی زیلان بەردەوام بوو.

یادەکە بە درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "ژن، ژیان، ئازادی" کۆتایی هات.

ڕانس

لە شاری ڕانس بە پێشەنگایەتی تەڤگەری ژنانی کوردی ئەوروپا (تەژەکە-ئە) و کۆمیتەی بنەماڵەی شەهیدان لە ناوەندی جڤاکی کوردی دیموکراتیکی ڕانس بۆ یادی شەهید زیلان چالاکی یادکردنەوە ئەنجامدرا. ژمارەیەکی زۆر لە کوردستانی و دۆستەکانیان بەشداربوون.

پاش خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدان، باس لە تێکۆشان و هەڵوێستی فیداکارانەی شەهیدان زیلان کرا.

لە یادەکە سینڤزیۆن پیشاندرا و یادەکە بە درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "شەهید نامرن" و "ژن، ژیان، ئازادی" کۆتایی هات.