ئیشکگریی دادپەروەریی لە ئەستەنبوڵ لە٢٠ـەمین ڕۆژیدایە

مەراڵ دایش بەشتاش، ئەندام پەرلەمانی دەم پارتی، ڕایگەیاند، تاوانبارانی سەرەکی ئەوانەن کە دەستیان بەسەر ئیرادەی گەلدا گرتووە و وتی: "کە جگە لە بەرخۆدان هیچ ڕێگەیەکی ترمان بۆ نەماوەتەوە."

چالاکیی ئیشکگریی دادپەروەریی لە بیئۆغڵو بە پێشەنگایەتی هێزی ڕەنج، ئاشتی و دیموکراسی ئەستەنبوڵ دژی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانی جۆڵەمێرگ لە٢٠ـەمین ڕۆژیدا بەردەوامە. نوێنەری زۆرێک لە پارت و سەندیکاکان، دامەزراوە و ڕێکخراوەکان پشتیوانیان لە چالاکییەکەدا کرد.

پەرلەمانتاری دەم پارتی ئەرزرۆم مەراڵ دانش بشتاش لە چالاکییەکەدا قسەی کرد و وتی: "دەوڵەت مافی دەنگدان و هەڵبژاردنی کوردانی قەدەغە کردووە، یەکێک لە کردەوە دوژمنایەتیەکان بەرامبەر بە گەلی کورد کردەوەی قەیومە، ئاکەپە پارتی کودەتایە. ئێمە ڕووبەڕووی دەوڵەتێکی کودەتاچین و تەنها بە یەکگرتوویی دەتوانین شکستی پێبهێنین.

مەراڵ دانش بشتاش لە درێژەی قسەکانیدا ڕایگەیاند، دەستووری بنەڕەتی لە تورکیا لابراوە و سەرنجی بۆ کۆمەڵکوژی ژنان و کوشتن لە شوێنی کاردا ڕاکێشا و وتی، حکومەت دوژمنایەتی خۆی بەرامبەر بە کورد پەرە پێداوە بۆ ئەوەی ئەم دۆخە پەردەپۆش بکات، لە ناوەوە و دەرەوە و هەموو جیهان دوژمنایەتی لەگەڵ کورد بۆتە خاڵی سەرەکی سیاسەتەکانی. لەم وڵاتە یەکسانی گەل بە هەڕەشە بۆ سەر دەسەڵاتەکەی دەبینێ. هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، جگە لە بەرخۆدان دژ بە قەیومەکان هیچ ڕێگەیەکی ترمان بۆ  نەماوەتەو، دەبێت بەرەنگاری ببینەوە.

هەروەها ڕۆژنامەنووس ئەرجومەند ئاکدەنیز دواتر قسەی کرد و ڕایگەیاند کە ئەوان دژی سیاسەتی قەیومەکانن و وتی: "بۆیە دەمانەوێت سیاسەتی قەیومەکان کۆتایی پێبێت. ئەمە تەنها کێشەی جۆلەمێرگ و وان نییە، بەڵکوو ئەمە کێشەی ئەستەنبوڵ، ئەنقەرە و تەکیرداغیشە. ئەگەر هەمووان یەکگرتوو بن، گەل سەردەکەون."