بە دیمەن

شەهید زیلان لە مانهایم یادکرایەوە

شەهید زیلان لە ٢٨ هەمین ساڵیادی شەهیدبوونی لە شاری مانهایمی ئەڵمانیا یادکرایەوە.

شەهید زیلان

مەجلیسی گەلی هەرێمی مانهایم و کۆماو لە ٢٨ هەمین ساڵیادی چالاکییە فیداییەکەی زەینەب کیناجی (زیلان) کە ساڵی ١٩٩٦ دژی دەوڵەتی تورک ئەنجامیدا، مەراسیمێکی یادکردنەوەیان ئەنجامدا. لە گۆڕەپانی یادکردنەوەکە، وێنەی زیلان دانرا و مۆم داگیرسێنرا.

پاش خولەکێک ڕێزگرتن لە یادی شەهیدان، لەسەر ناوی کۆماو قسەکرا، ئاماژە بەوە کرا زەینەب کیناجی (زیلان) پێش ٢٨ ساڵ بۆ پووچەڵکردنەوەی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان گیانی خۆی فیداکرد، دەیان سەربازی پلەبەرزی دەوڵەتی داگیرکەری تورکی کوشت.

هەروەها دووپاتکرایەوە، ئەگەر ئەمڕۆ بە ئاسوودەیی دەجووڵێینەوە، ئەوە لەسایەی زیلان و هەزاران شەهیدی فیداکارە.

یادەکە بە درووشمی "شەهید نامرن" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی هات.