شەهید زیلان لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا یادکرایەوە
زەینەب کیناجی (زیلان) کە ٣٠ حوزەیرانی ١٩٩٦ لە دێرسیم دژی دەوڵەتی داگیرکەری تورک چالاکی فیدایی ئەنجامدا، لە ٢٧ هەمین ساڵیادی شەهیدبوونی لە کانتۆنی جەزیرە، عەفرین-شەهبا و حەلەب یادکرایەوە.
زەینەب کیناجی (زیلان) کە ٣٠ حوزەیرانی ١٩٩٦ لە دێرسیم دژی دەوڵەتی داگیرکەری تورک چالاکی فیدایی ئەنجامدا، لە ٢٧ هەمین ساڵیادی شەهیدبوونی لە کانتۆنی جەزیرە، عەفرین-شەهبا و حەلەب یادکرایەوە.
تەل تەمر
یادەکە لە تەل تەمیر بە پێشەنگایەتی کۆنگرەی ستار ڕێکخرا. لە یادەکەدا نامەی شەهید زیلان خوێندرایەوە. ئه ندامی بەڕێوەبەری کۆنگرەی ستار ڕووناک زەینەب شەهید زیلان و هەموو شەهیدانی ئازادی بەڕێزەوە بیرهێنایەوە و ڕایگەیاند چالاکییەکەی زیلان دژی دەوڵەتی تورک، وەڵامێکە دژی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی لە دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان. ڕووناک زەینەب ڕایگەیاند کە بە چالاکییەکەی زیلان دڵسۆزی خۆیان بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نیشان دەدەن و ئامادەن گیانی خۆیان لە پێناو وڵاتدا فیدا بکەن.
حەلەب
لە گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیەی حەلەب یادکردنەوە بەڕێوەچوو. شەهید زیلان و سەما یوجە کە لە ٢١ی ئازاردا لە زیندانی چاناکالە ئاگری لە جەستەی بەردا و لە ١٧ی حوزەیران شەهید بوو، یادیان کرایەوە. لە مەجلیسی شەهید جەنگیز لە گەڕەکی ئەشرەفیە سیڤزیۆنێک لەسەر تێکۆشانی هەردوو شەهید پیشاندرا. هەروەها نامەی زیلان و سەما یوجە لە وەقفی ژنانی ئازادی دەخوێنرێتەوە.
کانتۆنی عەفرین-شەهبا
کۆنگرەی ستار بۆ یادکردنەوەی شەهید زیلان لە کەمپی کۆچبەرانی سەردەم لە کانتۆنی عەفرین-شەهبا سیمینارێکی ئەنجامدا. ئەندامی کۆنگرەی ستار حەنیفە محەمەد وەک بەڕێوەبەری سیمینارەکە، تیشکی خستەسەر تێکۆشانی زیلان.