گەنجان بە چالاکی سڵاویان لە هەڵمەتی ئازادی کرد
گەنجانی کورد بە چالاکییەکانیان لە لە هامبۆرگ و پاریس دووپاتیان کردەوە، هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" بەڕێوەدەبەن.
گەنجانی کورد بە چالاکییەکانیان لە لە هامبۆرگ و پاریس دووپاتیان کردەوە، هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" بەڕێوەدەبەن.
گەنجان لە شاری هامبۆرگی ئەڵمانیا و گەڕەکی (Vîllîers le Bel) لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا کۆبوونەوە، سڵاویان کرد لە بەشداربوونی تەڤگەری گەنجانی کورد لە هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد".
پاریس
گەنجانی کورد لە گەڕەکی (Vîllîers le Bel) لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا، لەگەڵ چالاکییەکانی تەڤگەری گەنجانی کورد لە بازل بە ئامانجی سڵاوکردن لە بەشداربوون لە هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" ڕێپێوانیان کرد.
لە تەواوی ڕێپێوانەکەدا، درووشمەکانی "بژی بەرخۆدانی ئیمراڵی" و "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" بەرزکرانەوە. پاش ڕێپێوانەکە ڕاگەیاندراوێک خوێنرایەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا تیشک خرایە سەر گۆشەگیری توندی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، وەک درێژەی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی، پەیوەست بە هەڵمەتەکە گوترا: "وەک تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ و تەڤگەری ژنانی گەنج، خاوەندارێتی لە هەموو ئەو بەهایانە دەکەین بەهۆی ڕێبەر ئاپۆوە لە سەراپای کوردستان بەدەستهاتوون. بە جۆش و پێداگرییەکی مەزنەوە سڵاو لەو هەڵمەتەکە دەکەین کە لەلایەن تەڤگەرەکەمانەوە دەستی پێ کردووە، بەڵێن دەدەین بەشدارییەکی بەهێز لە هەڵمەتەکەدا بکەین. ئێمە ئەم هەڵمەتەی بە درووشمی ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ و چارەسەر بۆ پرسی کورد دەستی پێ کردووە، دەگەیەنینە ئاستێکی جیهانی، دیواری ئیمراڵی و سیستەمەکەی دەشکێنین. تاوەکو ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر بکەین، بە مەزنکردنی تێکۆشان لە هەموو گۆڕەپانەکان پیلانگێڕیی پووچەڵ دەکەینەوە. بە ڕۆحیەتی "کەس ناتوانێت ڕۆژەکەمان تاریک بکات" کاتی پاراستن و ئازادکردنی ڕێبەرێتییە".
هامبۆرگ
گەنجانی کورد لە شاری هامبۆرگی ئەڵمانیا بۆ سڵاوکردن لە چالاکییەکە کۆبوونەوە.
چالاکییەکە، لە کەسێتی فیداکاران ڕۆژهات زیلان و ئەرداڵ شاهین کە لە ئەنقەرە چالاکی فیداکارییان ئەنجامدا، بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ یادی تەواوی شەهیدانی شۆڕشگێڕی کوردستان دەستی پێ کرد.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا گوترا: "وەک گەنجانی ئاپۆیی شەقامەکان جێناهێڵین. لە هەرکوێ بێت، با ببێت، تا بەدیهاتنی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ، ناسرەوین. وەک گەنجانی ئاپۆیی لە هامبۆرگ، زیندانیبوونی ڕێبەر ئاپۆ قبووڵ ناکەین و دووپاتی دەکەینەوە، بە شێوەیەکی چالاکانە بەشداری هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" دەکەین کە ١٠ ی تشرینی یەکەم ڕاگەیاندرا".
پاش ڕاگەیاندراوەکە، درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ" و "بژی بەرخۆدانی گەریلا" بەرزکرایەوە.