گەنجان بە دروشمی "ئازادی بۆ ئۆجالان" رژانە شەقامەکانی پاریس

چالاکوانانی بزووتنەوەى گەنجانی شۆڕشگێڕ لە ڤیلەر لی بیل لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا بۆ سەرنجێڕاکێشانە سەر گۆشەگیریی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد رێپێوانێکیان رێکخست.

چالاکوانان لە چالاکییەکەیاندا سەرنجیان راکێشایە سەر گۆشەگیریی قورسی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لەلایەن دەوڵەتی فاشیستی تورکەوە. گەنجان لە رێپێوانەکەیاندا پۆستەرێک کە لەسەری نووسرابوو "ئازادی بۆ ئۆجالان" بەرز کردبووە و دروشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "ئازادی بۆ ئۆجالان"، "پێکەوە راپەڕین" و "فاشیست ئەردۆغان"یان دەوتەوە.

گەنجان رایانگەیاند، گۆشەگیرکردنی ئۆجالان گۆشەگیرکردنی گەلی کوردە لە هەر چوار لای جیهانەوە و راشیانگەیاند، تاوەکو رێبەری گەلی کورد لە رووی جەستەییەوە ئازاد نەکرێت لە گۆڕەپانەکان دەبن و بەردەوام دەبن لە چالاکییەکانیان.

گەنجان لەو چوارچێوەیەدا داوایان لە گەنجان و کوردستانیان کرد، کە لە دەوری هەڵمەتی "پێکەوە راپەڕین" کۆ ببنەوە.

هەروەها گەنجان دوای رێپێوانەکەیان پۆستەرێکی گەورەیان لەسەر شەقامی سەرەکیی ڤیلەر هەڵواسی کە لەسەری نووسرابوو "ئازادی بۆ ئۆجالان".

ژ.ت