گەنجان بۆ ئازادی ئۆجالان ڕێپێوان ئەنجام دەدەن

تەڤگەری گەنجانی کورد (تەجەشە) و تەکۆ – ژن، بە ئامانجی ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، ٢ی نیسان لە شاری دویسبورگی ئەڵمانیا ڕێپێوانێک ئەنجام دەدەن.

بە ئامانجی ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، ٢ی نیسان لە شاری دویسبورگی ئەڵمانیا، تەڤگەری گەنجانی کورد (تەجەشە) و تەکۆ – ژن، ڕێپێوانێک ئەنجام دەدەن.

بانگەوازی بۆ بەشداریکردن کرا و راگەیەنرا کە ڕێپێوانەکە لە دویسبورگ ئەنجام دەدرێت.

گەنجان لە راگەیەنراوێکدا باسی ئەوەیان کرد کە لەگەڵ ئەوەی ڕێپێوانەکە لە دویسبورگ دەبێت، هەروەها لە کۆڵن، دۆرموند، دۆسەلدۆڵف و مونستیر گەنجان بەشداری تێدا دەکەن.

ڕێکخەرانی ڕێپێوانەکە باسی ئەوەیان کرد کە کاتی ئەوەیە حساب لە دەوڵەتی فاشیست و قڕکەری تورک بپرسن و داگیرکەری و فاشیزم لە هەر کوێ بێت، گەنجانی کوردستان لەوێ دەبن و تاوەکو سەرکەوتن تێدەکۆشن."

هەروەها داوایان لە هەموو گەنجانی کوردستان و دۆستەکانیان کرد کە ٢ی نیسان کاتژمێر ١٥:٠٠ لە بەردەم وێستگەی شەمەندەفەری دویسبورگ ئامادە بن و بەشداری لە ڕێپێوانەکەدا بکەن.

ف.ق