گەنجان چالاکیی ئەم هەفتەیەی ئێشکگریی ئازادی بەڕێوەدەبەن

ئێشکگریی ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان لە گۆڕەپانی بەردەم دام و دەزگاکانی ئەوروپادا ماوەی ٥٦٠ هەفتەیە بەڕێوەدەچێت. ئێشکگریی ئەم هەفتەیە لەلایەن دەستەیەک لە گەنجانەوە بەڕێوەدەچێت، کە لە شاری سۆلۆتۆرنی سویسراوە ڕۆیشتن ئەنجامدانی چالاکییەکە.

چالاکیی ئێشکگریی ئازادی بۆ بەدیهێنانی ئازادیی جەستەیی  ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و نەهێشتنی گۆشەگیری لەسەریان، لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٢ەوە بە دەستپێشخەری ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا دەستیپێکرد و ماوەی ٥٦٠ هەفتەیە بەردەوامە.

ئێشکگرییەکە هەر هەفتەیەک لەلایەن دەستەیەک لە کوردەکانی ئەوروپا و دۆستەکانیانەوە بەڕێوەدەچێت. ئەم هەفتەیە دەستەیەک لە گەنجانی کورد لە شاری سۆلۆتورنی سویسراوە ڕۆیشتون بۆ ستراسبۆرگ و چالاکییەکە بەڕێوەدەبەن.

ئەندامانی دەستەی ئێشکگری ئەم هەفتەیە بریتین لە سەرجان کلیچ، سەرحەد چەلیک، یەتیش بیرینچی و باران دەمیر.

سەرجان کلیچ بە ناوی گەنجانی ئێشکگرەوە وتی: "ئێمە داوای ئازادی ڕێبەرایەتیمان دەکەین. بۆ ئەوەش ماوەی ١١ ساڵ لێرە چالاکیی ئێشکگری بەڕێوەدەچێت. ئێمە لە شاری سۆلۆتۆرنەوە هاتووین. ئەوانەی ڕێبەرایەتی ئازاد دەکەن، گەنجان. ئامانجمان ئازادکردنی ڕێبەرایەتی و گەلەکەمانە، کە ستەمیان لێ دەکرێت. هەتا ڕێبەرایەتیمان ئازاد نەبێت، ئێمە بەردەوام دەبین لە چالاکیی ئێشکگریمان".

ژ.ت