گەنجان لە بۆردیوکس لە دژی هێرشەکانی پەدەکە رژانە سەر شەقامەکان

چالاکوانانی بزووتنەوەى گەنجانی شۆڕشگێڕ لە شاری بۆردیوکسی فەرەنسا جموجوڵەکانی پەدەکەیان لە دژی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ئیدانە کرد.

گەنجان بۆ ئیدانەکردنی هەوڵە خەیانەتەکارانەکان لە دژی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا لە شاری بۆردیوکس رێپێوانیان ئەنجامدا.

گەنجان لە گۆڕەپانی میشیل کۆبوونەوە و داوایان لە پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) کرد، کە لە هێڵی خیانەتە بگەڕێتەوە و هاوکاریی هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتى تورک نەکات.

لە رێپێوانەکەدا سڵاو لە بەرخودانی گەریلا کرا.

ژ.ت