گەنجان لە فەرانسا داوای ئازادی ئۆجالان دەکەن

چالاکانی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ و تەڤگەری ژنانی شۆرشگێڕ لە شاری بۆردەئاووخ-ی فەرانسا بۆ ئازادی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان رێپێوانیان کرد.

کوردستانیان لەسەر بانگەوازی چالاکانی تەجەشە و تەکۆ-ژن لە شاری بۆردەئاووخ-ی فەرانسا کۆبوونەوە، داوای ئازادی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان-یان کرد و هێرشی داگیرکاری دەوڵەتی تورکیایان بۆ سەر هەرێمەکانی زاپ، مەتینا و ئاڤاشین ئیدانەکرد.

لە رێپێوانەکەدا وێنەکانی رێبەری گەلی کورد  و ئاڵای پەکەکە و تەجەشە بەرزکرایەوە و و بە یەکدەنگ درووشمی' بژی سەرۆک ئاپۆ'، ' بێ سەرۆک ژیان نابێ' و ' بژی بەرخۆدانی گەریلا ' وترایەوە.

ک-ش