گەنجان لە کانتۆنی لوزەرنی سویسرا لە دژی گۆشەگیریی چالاکییان ئەنجام دا
لە کانتۆنی لوزەرنی سویسرا لە چوارچێوەی هەڵمەتی 'وەرن جەنگی ئازادییە' بۆ هەڵگرتنی گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چالاکییەک ئەنجامدرا.
لە کانتۆنی لوزەرنی سویسرا لە چوارچێوەی هەڵمەتی 'وەرن جەنگی ئازادییە' بۆ هەڵگرتنی گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چالاکییەک ئەنجامدرا.
لە کانتۆنی لوزەرنی سویسرا لە چوارچێوەی هەڵمەتی 'وەرن جەنگی ئازادییە' بۆ هەڵگرتنی گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چالاکییەک ئەنجامدرا. چالاکییەکە لەلایەن ئەندامانی بزووتنەوەى گەنجانی شۆڕشگێڕ لە وێستگەی شەمەندەفەری لوزەرن بە بەشدارییان دەیان گەنج بەڕێوەچوو.
لە چالاکییەکەدا پۆستەرێک بەرزکرابووە، کە لەسەری نووسرابوو "گۆشەگیریی سەر ئیمراڵی کۆتایی پێبهێنن، ئازادی بۆ ئۆجالان" و "لە ساڵی سەرکەوتندا وەرن جەنگی ئازادییە".
لە چالاکییەکەدا راگەیاندراو خوێندرایەوە و دروشم وترایەوە. گەنجان داوایان لە هەموان کرد، کە بەشداری لە ڕێپێوانی نەورۆزی ئەمساڵدا بکەن.
پاشان گەنجان بە دەم گۆرانی و سرودەکانەوە گۆڤەند و هەڵپەڕکێیان گێڕا.
ژ.ت