گەنجان لە مارسیلیا بۆ تەندروستیی عەبدوڵا ئۆجالان چالاکییان ئەنجامدا

چالاکوانانی بزووتنەوەى گەنجانی شۆڕشگێڕ لە شاری مارسیلیای فەرەنسا بۆ دەستکەوتنی زانیاریی خێرا لەبارەی تەندروستیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کوردەوە چالاکییەکیان رێکخست.

چالاکوانانی بزووتنەوەى گەنجانی شۆڕشگێڕ بۆ چاوپێکەتنی خێرا لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد چالاکییەکیان ئەنجامدا.

گەنجان لە چالاکییەکەیاندا ئاڵایەکی گەورە، کە لەسەری نووسرابوو "ئازادی بۆ ئۆجالان" و پۆستەرێکیش، کە لەسەری نووسرابوو "تەندروستیی ئۆجالان تەندروستیی گەلی کوردە" بەرزکردبووە.

لە چالاکییەکەدا دوکەڵی رەنگاورەنگ بەکارهێنرا. چالاکییەکە زیاتر لە کاتژمێرێک بەردەوامبوو و بە وتنەوەى چەندین دروشم کۆتایی پێهێنرا.

ژ.ت