گەنجان لە مارسیلیا لە بەردەم فرانس تی ڤی چالاکیی ناڕەزایەتیی مەدەنییان ئەنجامدا
گەنجان لە شاری مارسیلیای فەرەنسا لە چوارچێوەی داوای سەردانی بنەماڵە و پارێزەران بۆ لای عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، چالاکیی ناڕەزایەتی مەدەنییان ئەنجامدا.
گەنجان لە شاری مارسیلیای فەرەنسا لە چوارچێوەی داوای سەردانی بنەماڵە و پارێزەران بۆ لای عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، چالاکیی ناڕەزایەتی مەدەنییان ئەنجامدا.
گەنجان لە شاری مارسیلیای فەرەنسا چالاکییەکیان لە بەردەم بینای فرانس تی ڤی ئەنجامدا و لەگەڵ بەڕێوەبەرانی کەناڵەکە کۆبوونەوە و رایانگەیاند، "٢٢ ساڵە گۆشەگیری بەسەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورددا سەپێنراوە. بەهۆی ئەو هەواڵ و زانیارییانەى لەم رۆژانەدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراوەتەوە، ئێمە نیگەرانین. رێبەر ئاپۆ هێڵی سوورمانە. نابێت کەس بە رێبەر ئاپۆ گەلی کورد تاقی بکاتەوە. بۆ ئەوەش دەبێت بنەماڵە و پارێزەرەکانی بڕۆن بۆ سەردانی و چاویان پێی بکەوێت".
دوای کۆبوونەوەکە لەگەڵ بەڕێوەبەرانی تەلەفزیۆنەکە، چالاکییەکە بە وتنەوەى چەندین دروشم کۆتایی پێھات.
ژ.ت