گەنجان لە ماینز و هامبوورگ گۆشەگیرییان ئیدانەکرد

گەنجانی کورد لە شارەکانی ماینز و هامبوورگی ئەڵمانیا گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان-یان ئیدانەکرد.

گەنجانی کورد لە شاری ماینز لە بەردەم کۆنسووڵخانەی تورکیا بە ئامانجی شکاندنی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ئەنجامدانی جاوپێکەوتنی بەپەلە ، چالاکییان ئەنجامدا.

گەنجان لە چالاکییەکەدا هەوڵەکان بۆ داخستنی هەدەپەیان ئیدانەکرد.

هامبوورگ

چالاکانی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێر لە شاری هامبوورگ لە دژی دەنگۆکان لە سەر تەندرووستی ڕێبەری گەلی کورد کە بڵاوکراوەتەوە ڕێپێوانیان کرد.

دوای یەک خولەک ڕێزگرتن لە سەر ناوی تەڤگەری گەنجانی شۆرشگێر و بەرەی ئانتی فاشیشت وتار خوێندرایەوە.

گەنجان بەردەوام درووشمی " بژی سەرۆک ئاپۆ" ، " بێ سەرۆک ژیان نابێت" و " بژی پەکەکەیان " وتەوە.

دوای ڕێپێوانەکە لە ویستگەی شەمەندەفەردا میتینگێک بەڕێوە چوو و جەخت کرایەوە کە هەتاکوو ئازادی ڕێبەر ئاپۆ بەردەوام دەبین لە چالاکی.

ک-ش