گەنجان لە پاریس گۆشەگیرییان شەرمەزارکرد
تەجەشە لە چوارچێوەی هەڵمەتی "وەرن جەنگی ئازادییە" لە ناوچەکانی ئیڤری و درانسیی شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان شەرمەزارکرد.
تەجەشە لە چوارچێوەی هەڵمەتی "وەرن جەنگی ئازادییە" لە ناوچەکانی ئیڤری و درانسیی شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان شەرمەزارکرد.
بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ لە ناوچەی درانسیی پاریسی پایتەختی فەرەنسا ڕێپێوانێکیان بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕێکخست.
ڕێپێوانەکە لە ئیڤری بە درووشمی "تاوەکو دەستکەوتنی زانیاری لە ڕێبەر ئاپۆ ئێمە لە گۆڕەپانەکاندا دەبین" بەڕێوەچوو. ئەندامانی تیکوژنیش لە ڕێپێوانەکەدا لەبەردەم وێستگەی شەمەندەرفەر ئامادەبوون.
گەنجان بە پۆستەری "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان" و بەرزکردنەوەى وێنەکانی ئۆجالان دەستیان بە ڕێپێوان کرد و دروشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "گەنجان فیدایی ڕێبەر ئاپۆن" دەوتەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، بە ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەکرێت ئاشتی لە کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدی بێت، پێداگری لەسەر گۆشەگیریی پێداگرییە لەسەر سیاسەتەکانی شەڕ، گەنجانی کورد گۆشەگیری و هێرشە پاکتاوکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر گەلی کورد قبوڵ ناکەن.
هەروها لە ناوچەی درانسی ئەندامانی تەجەشە لە دژی گۆشەگیریی سیستماتیکی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕێپێوانیان ئەنجامدا.
ژ.ت