گەنجان لەبەردەم فڕۆکەخانەی مارسیلیا پرۆڤانس چالاکیان کرد

گەنجانی کورد لە مارسیلیا لە بەردەم فڕۆکەخانەی مارسیلیا پرۆڤانس کۆبوونەوە و داوای ئازادکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان کرد.

چالاکوانانی بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە / TCŞ) لە چوارچێوەی هەڵمەتی "وەرن جەنگی ئازادییە" لە شاری مارسیلیای فەرەنسا چالاکییان ئەنجامدا و داوای ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان کرد.

لە چالاکییەکەدا داوا کرا پارێزەرانی نووسینگەى مافەکانی سەدە و شاندێکی سەربەخۆ لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دیدار ئەنجام بدەن.

گەنجان وێنەکانی ئۆجالان و ئاڵاکانی پەکەکەیان بەرزکردبووە و دروشمەکانی 'بژی سەرۆک ئاپۆ' و 'تیرۆریست ئەردۆغان' و 'بمرێ  ڕژێمی فاشیستیی ئەردۆغان'یان دەوتەوە.

ئەو گەنجانە ڕایانگەیاند، تا ئەو کاتەی داواکارییەکانیان جێبەجێ دەکرێت بەردەوام دەبن لە چالاکییەکانیان.

 چالاکیەکە دوای نزیکەی کاتژمێرێک بەردەوام بوو و بە دروشم کۆتایی هات.

ژ.ت