گەنجانی کورد لە بۆردیوکس بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رژانە سەر شەقامەکان
گەنجانی کورد لە گۆڕەپانی گەورەی شانۆی بۆردیوکس کۆبوونەوە و بۆ ئازادکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چالاکییان ئەنجامدا.
گەنجانی کورد لە گۆڕەپانی گەورەی شانۆی بۆردیوکس کۆبوونەوە و بۆ ئازادکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چالاکییان ئەنجامدا.
ئەندامانی بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ و ژنانی گەنجی تێکۆشەر لە شاری بۆردیوکسی فەرەنسا، لە چوارچێوەی هەڵمەتی "وەرن جەنگی ئازادییە" بۆ مسۆگەرکردنی ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لێدوانێکیان دا.
گەنجان لە ئێوارەدا لە گۆڕەپانی شانۆی گەورە گردبوونەوە و لە مەراسیمەکەدا وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ئاڵاکانی پەکەکەیان بەرزکردبووە.
لە ڕاگەیەندراوی ئەو گەنجانەدا هاتووە: "کاتی ئەوە هاتووە ئازادیی ڕێبەرەکەمان مسۆگەر بکەین. پێش هەموو شتێک ئێمە وەک بزووتنەوەکانی گەنجان داوا لە هەموو گەنجانی کوردستان و گەل و دۆستانمان دەکەین بڕژێنە سەر شەقامەکان و تێبکۆشن".
چالاکییەکە نزیکەی کاتژمێرێک بەردەوام بوو و بە وتنەوەى دروشم کۆتایی پێھات.
ژ.ت