بە دیمەن

گەنجانی کورد لە لۆزان ستاندیان دانا

تەڤگەری گەنجانی کورد بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ستاندیان دانا و دەربارەی سیستەمی گۆشەگیری ئیمراڵی و پارادایمی ژیانی نوێ قسەیان کرد.

لە شاری لۆزانی سویسرا لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" ستاند دانرا.

ستاندەکە لەلایەن چالاکوانانی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) و ژنانی گەنجی تێکۆشەر (تێکۆژن) لە گۆڕەپانی سانت لۆرێن دانرا، لە چوارچێوەی هەڵمەتەکەدا نامیلکەی فەرەنسی بڵاوکرایەوە.

لە چالاکییەکەدا گۆشەگیری ڕەهای سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و مۆدێلی ژیانی ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان باسکرا. چالاکییەکە تا کاتژمێر ١٧:٠٠ بەردەوام بوو.