دەسپێشخەری ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان سەردانی کۆمەڵگەی ئەرمەنی کرد

دەستپێشخەری ئازادی عەبدوڵا ئۆجالانی سوریانی لە چوارچێوەی چاوپێکەوتنەکانیدا لەگەڵ پارتی سیاسی، نوێنەری عەشیرەت و پێكهاتەکاندا سەردانی ئەنجومەنی کۆمەڵگەی ئەرمەنی لە قامیشلۆ کرد.

ئەندامانی دەستپێشخەرییەکە لە لایەن هاوسەرۆکی ئەنجومەنی کۆمەڵگەی ئەرمەنی، کۆهار خەجەدوریان و بەرپرسی پەروەردەی و ڕێکخستنی ئەنجومەنی کۆمەڵگەی ئەرمەنی، هەنا سۆمێ پێشوازییان لێکرا.

لە سەردانەکەدا کە لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" بەڕێوەدەچێت، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی کۆمەڵگەی ئەرمەنی، کۆهار خەجەدوریان قسەیکرد و ئاماژەی بە گۆشەگیری ئیمراڵی کرد و وتی: "سەپاندی گۆشەگیرییەکی سەختی لەم شێوەیە لە دژی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان، دەرخەری ئەوەیە کە ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان چ کەسایەتییەکی گەورە و کاریگەری هەیە."

هەر لە درێژەی قسەکانیدا هاوسەرۆکی ئەنجومەنی کۆمەڵگەی ئەرمەنی، کۆهار خەجەدوریان باسی لە گرنگی فکرەکانی ڕێبەری گەلی کورد بۆ کۆمەڵگەی ئەرمەنی کرد و وتی: "بە فکری ڕێبەرێتی سەربەزین، فکرەکانی ئەو ژیانێکی ئاشتی و یەکسان فەراهەم دەکات. فکرەکانی بۆ کۆمەڵگەی ئەرمەنی زۆر گرنگە، بۆیە لە پێشتردا بۆ ئازادی جەستەی ڕێبەر ئاپۆ خەباتیان کردووە."

هەروەها لە سەردانەکەدا بەرپرسی پەروەردەی و ڕێکخستنی ئەنجومەنی کۆمەڵگەی ئەرمەنی، هەنا سۆمێ قسەیکرد و ئاماژەی بەگرنگی فکرەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرد و ئەوەی ئاشکراکرد کۆمەڵگەی ئەرمەنی لە هەشتاکانی سەدەی ڕابردووە ئاشنای فکر و تێکۆشانی ڕێبەری گەلی کورد. بۆیە وەک کۆمەڵگەی ئەرمەنی هەموو کاتێک لەگەڵ ئازادی جەستەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانداین.

لە کۆتایدا هەندێک لە پەرتووکەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان وەک دیاری پێشکەشی ئەندامانی کۆمەڵگەی ئەرمەنیان کرد.