لە دژی گۆشەگیری لە شەنگال ڕێپێوانێک ئەنجامدرا
بە پێشەنگایەتی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزیدی (تاژێ) ڕێپێوانێکی جەماوەری ڕێکخرا و تێدا گۆشەگیری شەرمەزارکرا.
بە پێشەنگایەتی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزیدی (تاژێ) ڕێپێوانێکی جەماوەری ڕێکخرا و تێدا گۆشەگیری شەرمەزارکرا.
لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجلان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" بە پێشەنگایەتی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزیدی (تاژێ)، بە دروشمی 'ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، خۆسەری بۆ شەنگال' ڕێپێوانێکی جەماوەری ڕێکخرا و تێدا گۆشەگیری شەرمەزارکرا.
ڕێپێوانەکە لە ئەنجومەنی گەلی سنونێوە تا ناوچەی مام زەکی بە بەشداری ئەندامان و بەڕێوەبەرانی خۆبەڕێوەبەری، ئەندامانی تاژێ و گەلی شنگال بەردەوام بوو. لە درێژەی ڕێپێوانەکەدا وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەرزکرایەوە. ئاماژە بەوەدرا وەک کۆمەڵگەی ئێزیدی هەمیشە قەرزداری ڕێبەرئاپۆین و تا فەراهەمکردنی ئازادی جەستەی لە تێکۆشان بەردەوام دەبین.