لە تەبقە یادی شەهید زیلان کرایەوە
لە تەبقە، ژنان یادی شەهید زیلان (زەینەب کناجی)یان کردەوە.
لە تەبقە، ژنان یادی شەهید زیلان (زەینەب کناجی)یان کردەوە.
٣٠ی حوزەیران، ٢٨ـەمین ساڵوەگەڕی چالاکییە فیداییەکەی شەهید زیلان (زەینەب کناجی)ـە لە دژی سوپای داگیرکەری تورک لە دێرسیم. بەم بۆنەیەوە مەجلیسی ژنانی زەنۆبیای کانتۆنی تەبقە مەراسیمێکی یادکردنەوەیان ئەنجامدا. ئەندامانی کۆمەڵەی ژنانی زەنووبیا، نوێنەرانی ئیدارەی بەڕێوەبەری دیموکراتیکی کانتۆنی تەبقە، ژنانی سیاسەتمەدار و ئەندامانی ڕێکخراوەکانی ژنانی ئازاد بەشداریی ڕێوڕەسمەکە بوون.
سەرەتای مەراسیمەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ یادی شەهیدانی ئازادی دەستی پێکرد. پاشان ئەندامی کۆمەڵەی ژنانی زەنۆبیا شەهد ئەلعەلی نامەکەی شەهید زیلانی خوێندەوە.
نەسرین مستەفا بەڕێوبەری ئەکادیمیای زەنۆبیای ژنانی تەبقە، سەرنجی بۆ تێکۆشانی شەهید زیلان لە نێو بزووتنەوەی ئازادیخوازی ژناندا ڕاکێشا و ڕایگەیاند، شەهید زیلان قۆناغێکی نوێی لە سوپای ژناندا هێنایە پێشەوە.
پاشان بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی"، لەبەردەم وێنەکانی شەهید زیلان دا مۆم هەڵکرا.