کوشتنی ژنان لە شەقامەکانی ئامەد

لە ناوچەی ڕێزانی ئامەد حیلال کار (٣٣ ساڵ) لەلایەن هاوژینەکەیەوە کوژرا، بەهۆی درەنگ گەیشتنی پۆلیس بە شوێنی ڕووداوەکە، تاوانبار بە تاکسی هەڵات.

کۆمەڵکوژی ژنان

لە گەڕەکی ٥ ی نیسانی ناوچەی ڕێزانی ئامەد حیلال کار کاتێک لە شەقام ڕێی دەکرد، لەلایەن هاوژینەکەوەیەوە تەقەی لێ کرا. تیمەکانی تەندروستی و پۆلیس هاتنە شوێنی ڕووداوەکە، تیمەکانی تەندرووستی دەستنیشانیان کرد کە ژنەکە گیانی لەدەستداوە. ڕاگەیاندرا ژنەکە لەلایەن هاوژینەکەیەوە م. د. (٤٠ ساڵ) کوژراوە.

تەرمی ژنەکە کە دایکی ٣ مناڵە برایە مەیتخانەی دامەزراوەی پزیشکی دادوەری.