ژنان ئامادەن بۆ فیستیڤاڵی ساکینە جانسز

ژنان لە ئامادەکاریدان و ئامادەن بۆ فیستیڤاڵی ساکینە جانسز کە بڕیارە ڕۆژی یەکشەممە لە شاری زیورخی سویسرا ئەنجام بدرێت.

فیستیڤاڵی ساکینە جانسز

ئامادەکارییەکان بەردەوامە بۆ ١١هەمین فیستیڤاڵی ژنانی ساکینە جانسز کە ڕۆژی یەکشەممە لە شاری زیورخی سویسرا ئەنجام دەدرێت. نزیکەی ٣٠ ڕێکخرا و دەستپێشخەری ژنان کاروبارەکانی فیستیڤاڵەکە بەڕێوەدەبن. هەرەوەها جڤاکی دیموکراتیکی کوردی لە سویسرا (جەدەکە-سویسرا) و یەکێتی ژنانی کوردی سویسرا (یەژەکە-سویسرا) بۆ فیستیڤاڵەکە سەفەربوون. هەموو ئامادەکارییە تەکنیکیەکان کراون بۆ فیستیڤاڵە. لە هەموو شارەکانی سویسرا کاروبارەکان بۆ ئەنجامدانی فیستیڤاڵە بەردەوامە.

هاسەرۆکی جەدەکە-سویسرا، دیلان چەتینکایە لەسەر ئەم بابەتە بۆ ئاژانسمان قسەیکرد و ئاماژەی بەوەدا هەموو ئامادەکارییەکان بۆ فیستیڤاڵەکە کراون و وتی: "وەک ژنانی کورد لە سویسرا ماڵ بە ماڵ لە دەرگای ماڵی ژنانی کوردستانی و دۆستەکانیان دەدەین و باسی فیستیڤاڵەکەیان بۆ دەکەین، هەروەها بە دانانی ستاند و بڵاوکراوە دەربارەی فیستیڤاڵەکە هەوڵی ناساندنی فیستیڤاڵەکە دەدەین، بۆ ئەوەی بەشدارییەکەی بەهێزی تێدابکرێت."

هەروەها دیلان ئاماژەی بەوەدا ژنان پێشەنگایەتی فیستڤاڵەکە دەکەن و لە ٣٠ی حوزەیرانشدا لە چاوەڕانی گەلەکەمان دەبین بۆ هاتنە فیستیڤاڵەکە، بە خواردن و جلەبەرگی کوردی خۆمانەوە لە فیستیڤاڵەکەدا ئامادە دەبین.

ئامادەکارییەکان بۆ فیستیڤاڵەکە لە هەموو جێگەیەکی سویسرادا بەردەوامە

چالاکوانی یەژەکە-سویسرا، خەدیجە کاندال سەرەنجی خستە سەر ئامادەکارییەکان بۆ فیستیڤاڵەکە و وتی: "لەهەموو جێگایەک ئۆتۆمبێلێ گواستنەوە ئامادە کراوە. ڕۆژی یەکشەممە لەگەڵ گەلەکەماندا لە فیستیڤاڵەکەدا ئامادە دەبین."

ئەندامی ئەنجومەنی ژنانی لاژین لە لۆزان، بەهار یەشیلیورت ئاماژەی بەوەدا سەردانی کامپەکانی پەنابەرانیان کردووە و ژنانیان لە فیستیڤاڵەکە ئاگادارکردووەتەوە.