لە ڤینتەرتور ١٧٨ نامە بۆ سی پی تی نێردرا

ژنان لە ڤینتەرتور بەشداری کەمپەینی ناردنی نامە بۆ سی پی تی بوون. ئەندامانی کۆمۆنەی ژنانی ئارژین گارزان ١٧٦ نامەیان بۆ سی پی تی نارد.

ژنانی کورد لە شاری ڤینتەرتوری سویسرا، بۆ ئەوەی کۆمیتەی ڕێگری لە ئەشکەنجە (سی پی تی) دژی سیستەمی گۆشەگیری و ئەشکەنجە و قڕکردنی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بکەوێتە جموجوڵ، نامەیان بۆ ئەو کۆمیتەیە نارد.

ئەندامانی کۆمۆنەی ژنانی ئارژین گارزان ١٧٦ نامەیان لە پۆستەخانەی ناوەندییەوە بۆ سی پی تی نارد.

لە ڕاگەیاندراوێکدا لەسەر ناوی کۆمۆنەکە، دیاریکرا کە پێویستە سی پی تی بەرامبەر گۆشەگیری و نادادییە بێدەنگ نەبێت و گوترا: "تا ئازادی ڕێىەرێتیمان، تێدەکۆشین".