پاژک: زیلان هێڵی ژن و ژیان و کۆمەڵگەی ئازادە

پاژک، ٢٨ ساڵەی شەهیدبوونی زیلانی بەبیرهێنایەوە و ڕایگەیاند کە بە ئیرادە و ڕۆحی فیدایی بوونی زیلانەکان، بە هێزەوە بەشداری لە هەڵمەتی 'ئازادی ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەری بۆ کێشەی کورد' دەکەن و لە هەموو لایەک تێکۆشان بەرز دەکەنەوە.

کوردیناسیۆنی پارتی ئازادیی ژنانی کوردستان (پاژک) بە بۆنەی ٢٨ ساڵەی شەهیدبوونی زەینەب کناچی (زیلان) بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە.

لە بەیاننامەیەدا کە لە ماڵپەڕی pajk.org بڵاوکراوەتەوە، سەرەتا باس لەوە کراوە، "زەینەب کناچی-زیلان، کە هێڵی ئازادی ژنە، لە ٢٨ ساڵەی شەهیدبوونیدا، بە ڕێز و حورمەتەوە یادی دەکەینەوە. واتای چالاکیی و هەڵوێستی هەڤاڵ زیلان بەهەمان ڕۆحی ساڵی یەکەمی 30ی حوزەیرانی 1996، خاوەن پێگە و کاریگەری زیندووە، هەر هەنگاو و هەڵوێستێکی دروست لە جێگا و کاتی خۆیدا دەتوانێت وەڵام و مۆرکی خۆی لەسەر ژیان دا بنێت و جیهان بگرێتەوە و دەبێتە ڕاستییەکی ئەبەدی و شەهید زیلانیش سنووری کات و جوگرافیای بەزاندووە، لەبەر ئەوە بۆ هەمیشە زیندووە و کاریگەری هەیە.

چالاکییەکەی هەڤاڵ زیلان بانگەوازێک بوو بۆ بە پارتی بوونی ژنان

لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە، "ئازادیی فەلسەفەی ژیانە، چەمکی تێکۆشانە، پێگەیە، ڕێباز و کردارە. زەینەب کناچی فەلسەفەی ڕێبەرایەتی کردە چەمکی تێکۆشان و ژیان، هێڵی چالاکیی، شێواز و تاکتیکێک نیشان دەدات کە تاکە کەس دەتوانێت ڕەوتی مێژوو بگۆڕێت، لە ٦ی ئایاری ١٩٩٦، کە هەنگاوە سەرەتاییەکانی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی دەستی پێکرد، دژی ئەو هێرشەی کە بە ئامانجی لەناوبردنی ڕێبەر ئاپۆ لە ٣٠ی حوزەیرانی ١٩٩٦دا ئەنجامدرا، بە چالاکییەکی فیدایی وەڵامی دایەوە. زەینەب کناچی پێوەری شۆڕشگێڕانەی ژن، پیاو و پارتی بوونە. هەڤاڵ زیلان پێوەری چالاکی و ژیانی فیدایی جەوهەری هۆشیاری پارتی بوونە، پێوەری بەشداریکردنە لە هێڵی ڕێبەر ئاپۆدا. زیلان دژی هەموو جۆرە هێرشێکی دوژمنی دەرەوەی مرۆڤایەتییە، دژی کۆمەڵکوژیی، پاکتاوکاری، ئینکارە لە ڕێگای سەرکەوتن دا، هێڵی سەرکەوتن لە کەسایەتی خۆدا دروست کردنە بەپێ ئامانجەکان. بۆیە چالاکییە فیداییەکەی هەڤاڵ زیلان لە دژی هێزەکانی سوپای تورک، تەنها چالاکییەکی سەربازی سەرکەوتوو نەبوو. ڕێبەر ئاپۆ تەنها وەک چالاکیی سەربازی هەڵسەنگاندنی بۆ نەکرد، زۆر لەوە زیاتر هەڵسەنگاندنی بۆ کرد. ئەم چالاکییە بانگەوازی پارتی بوونی ژنان بوو. بەم مانایە تیکۆشانی بۆ ئازادی ژنانی مسۆگەر کرد. ئاخر ئەو ژنانەی کە عەشقێکی وەها گەورەیان بە تێکۆشان هەیە، نە خۆیان، نە چالاکییەکانیان، نە پەیامەکەیان وەک مرۆڤە ئاساییەکان نییە. بانگەوازی بۆ بەرفراوانکردنی تێکۆشان بۆ ئازادیی بوو.

ژنی کورد لەسەر هێڵی زیلان بوو بە سوپا و پارتی بوون

لەسەر هێڵی زیلان ژنی کورد بوو بە سوپا، بوو بە پارتی، بە سۆز و عەشقی گەورەی ئازادییەوە خۆی بەڕێکخستن کرد. لە بەرامبەر عەقڵیەتی باڵادەستی پیاو، فاشیزم و سەرمایەداری بە تێکۆشانی یەکلاکەرەوەی خۆی هەموو ئازادییەکانی مسۆگەر کرد.

لە مێژووی تێکۆشانی ئێمەدا، شێوازی چالاکی فیدایی هەڤاڵ زیلان، پرۆسەیەکی نوێیە لەسەر بنەمای ڕۆحی فیدایی بوون. ئێستا فیدایی بوون و پێشەنگایەتی ژنان لە کوردستان، شەڕ و تێکۆشانی گەلی کورد بۆ ئازادی بۆتە کولتوورێکی ژیان. بە پێشەنگایەتی زیلان، واقیعی بەرخۆدان و تێکۆشانی ژنانی کورد سەری هەڵدا، بەڕێکخستن کرا و بوو بە ناسنامەی ژنێکی ئازاد. ئێستا لە کوردستان هێڵی زیلان بۆتە پێوەرێک بۆ بەرخۆدان و تێکۆشان و سەرکەوتن بۆ ژنانی کورد. ئێمە وەک تەڤگەری ئازادی ژنان تێکۆشان و بەرخۆدان لە پێناو دەستکەوتە مێژوویی و ڕاستییە مەزنەکان دەکەین کە ڕێبەر ئاپۆ و شەهیدانمان بۆمان خوڵقاندوویانە. چونکە ئەمە پێوەری پەیوەندییە بە هێڵی زیلان و سەماکانەوە. ئەمڕۆ هەر ژنە شۆڕشگێڕ وبەرخۆدێرێک لەسەر ئەم هێڵە تێکۆشان دەکات.

هێڵی زیلان بوو بە ڕاپەڕینێکی کۆمەڵایەتی دژ بە سیستمی هەژموونخوازی پیاوسالاری و ڕژێمی دوژمنەکانی گەل و ژنان، ستەم و کۆمەڵکوژیی و بوو بە مانیفێستی شۆڕشی ژنان. هێڵی 'ژن، ژیان، ئازادی' کە ئەمڕۆ بە هەموو جیهاندا بڵاو بووەتەوە، تیشک دەخاتە سەر بەهای جیهانی هێڵی زیلان. لە بەرامبەر دیکتاتۆرەکان و ڕێکخراوە فاشیستەکانی دوژمنی ژنان، لە ژێر ناوی "ژن، ژیان، ئازادی بەرەو شۆڕشی ژنان" بە ئیرادەی زیلانەوە پێشوازی لە پرۆسە دەکرێت.

زیلان ناوی ژنی ئازادە. بە تووڕەیی زۆرەوە لە دژی سیاسەتەکانی کوشتنی ژنان بۆمبەکەی تەقاندەوە و بە بوێرانەترین شێوە ڕق و کینەی خۆی لە کۆیلایەتی، هەژموون و دواکەوتوویی نیشان دا. لە سایەی خۆی و سەدان هاوڕێی وەک خۆی، ژنی کورد جارێکی دیکە چاوەکانی بەڕووی ئازادیدا کردەوە. دەنگی تەقینەوەکەی بوو بە هێمای ئازادیی.

زیلان فەرماندەی سوپاکەمانە. ئەمڕۆ لە شاخەکانی کوردستان لە بەرخۆدانی یەژا ستار و هێزەکانی هەپەگە، فەرمانەکانی وەڵام دەدرێتەوە. هەر گریلایەک ئەمڕۆ شوێنکەوتووی زیلانن. دەستیان داوەتە یەک و وەک بازنەکانی زنجیر بەیەکەوە گرێدراون. نە تانک، نە هێرشی ئاسمانی، هیچ ماددەیەکی کیمیایی ناتوانێت بازنەکانی ئەم زنجیرە بپچڕێنێ. ئەم فەلسەفەیە بە تێکۆشان و بەرخۆدانەوە سەردەکەوێت، بە حەماسەتی هەر گەریلایەک کە ئازایانە و قارەمانانە ڕووبەڕووی دوژمن دەبێتەوە، ڕۆژانە ژیان دەکرێت. لە دێرسیم، زاپ، مەتینا، گارێ، خاکورک، هەفتانین، بۆتان و ئامەد بەرخۆدان بەڕێوە دەچێت. لە هەر چوار پارچەی کوردستان بەرخۆدان دەکەن و سەرکەوتن مسۆگەر دەکەن. چونکە فەرماندار زیلان ئەم فەرمانەی داوە.

لە دژی ستراتیژی کۆمەڵکوژی فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە، گەلی کورد بە پێشەنگایتی ژنان بەرخۆدان دەکەن. تێکۆشان بە فەداکارییەوە لە هەموو شوێنێک دەکرێت. شەڕڤانانی بەرخۆدان کە ئەمڕۆ لە ئاڤاشین و زاپ و مەتینا شەڕ دەکەن، بە بیری جێبەجێکردنی ئەم فەرمانەوە شەڕ دەکەن و ڕێگە بە داگیرکارییەکانی حکومەتی فاشیستی تورک نادەن. حەقیقەتی ژنانی پێشەنگ و شۆڕشگێڕە گەورەکانی کوردستان، زیلان، سەما، گوڵان و بە هەزاران هەڤاڵمان بەهاکانی ئەم ژیانەی دیاری کردووە. زیلانەکانی سەردەم لە پێناو بنیاتنانی ژیانێکی ئازاد، کۆمەڵگەیەکی ئازاد، جەستەی خۆیان لە دژی داگیرکارییەکانی حکومەتی تورک و تەکنۆلۆژیا دەکەنە قەڵخان. ئەمەش کارێکی ئاسان نییە وەسفی ئەو ڕۆحیەتە بکرێت کە لە سنگی هەر گەریلایەک دا، دەبێتە داهاتوویەکی نوێ لەم خاکەدا. چونکە وەک هەموو هەڤاڵانمان دەڵێن گریلابوون لە کوردستان بە زمان باس ناکرێ بەڵکو دەژی و ژیانە. گریلای ناوی ژیانێکی بێکۆتایە لە کوردستان کە ژیانی زیلانە.

زیلان رێگەی سەرکەوتن، یەکگرتن و ئازادی رێبەرایەتی نیشاندا

هەڵمەتی مێژوویی هەڤاڵ زیلان ئەوەی بە روونی نیشاندا، رێگەی سەرکەوتن، رێگەی یەکبوون، رێگەی ئازادی رێبەرایەتیە. رێبەرایەتی ژیانی پیرۆزی مرۆڤایەتی ئازادە. بە ئیرادەبوون و رۆحی گیانبازانەی زیلانەکان ئێمە بە بەهێزی بەشداری لە هەڵمەتی ئازادی بۆ رێبەر ئاپۆ و چارەسەری بۆ پرسی کورد دەکەین، لە هەموو شوێنێک پەرە بە تێکۆشان دەدەین و ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ مسۆگەر دەکەین. ئازادی رێبەر ئاپۆ دەبێتە ئازادی ژن و لە هەمان کاتدا ئازادی مرۆڤایەتی و کوردستانە. بەو پێذاگریی و بڕوایەوە ئەرکی ئەم سەردەمەی ئێمە تێکۆشانە لەپێناو ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ.

ئێمە لە سەر بنەمای ئەو بیر و باوەڕە، جارێکی دیکە لە کەسایەتی هاوڕێ زیلاندا سەرجەم شەهیدانی مانگی حوزەیران و سەرجەم شەهیدانی ئازادی ژن و گەلی کورد کە لە سەردەمی جیاجیادا تێکۆشانی ئازادیان بە رۆڵ و پێشەنگایەتی مێژوویی پەیڕەوکرد، بوونە میراتی بۆ بەرخودانی گەریلای فیدایی، بە رێز و خۆشەویستیەوە بەبیریان دەهێنینەوە. بەڵێنی هێنانەدی ئاواتی شەهیدان دوبارە دەکەینەوە. ئێمە وەک جەنگاوەرانی هێڵی ئاپۆیی هاوڕێ و شەڕڤانانی فەرماندە زیلان، دەڵێین هێرشەکان چۆن دەبن با ببن راستی زیلان و رۆحی گیانبازی کە لە گەریلادا سازبووە ئەو هێرشانە تێکدەشکێنن و سەرکەوتن بۆ گەلەکەمان و بزوتنەوەی ئازادی ژن دەبێت".