'گۆرانی چڕین هێزم پێدەبەخشێت'

چیدەم ئورەن کە لە کامپی پەنابەرانی شەهید رۆستەم جودی بە کاری هونەرییەوە سەرقاڵە، ئاماژەی بەوەکرد گۆرانی وتنەوە هێزێکی زۆری پێدەدا و وتی: "لە هونەری گۆرانی گوتندا زۆر بە عایشە شان کاریگەم و خواستمە بگەم بە ئاستی هونەری ئەو."

هونەر ئەو ڕێگەیەیە کە ڕەگەز و پێوانەکانی کۆمەڵگە دیاری دەکات. گەلی کوردیش بە دەوڵەمەندنی چاند و هونەرییەوە پێوانە و ڕەگەزە ژیانییەکانی خۆی دەربڕییوە. لە ڕەسەنایەتی چاندی کوردیدا، کاری ژن، دەنگبێژی و هونەری ژن پارێزراوە. وتەبێژی گروپی هونەری ئەستێرەی زێڕین چیدەم ئورەن وەک ژنە گەنجێکی هونەر دۆست لەسەر ئەم بابەت قسەی بۆ ئاژانسمان کرد.

بە هاندانەکانی باوکی دەستی بە خەباتی هونەری کرد

چیدەم ئورەن ئاماژەی بەوەدا لەسەر خواست و ویستی باوکی دەستی بەکاری هونەری کرد و بەم شێوەیە بەردەوام بوو: "تەمەنم ١٨ ساڵە و لە کامپی شەهید ڕۆستەم جودی دەژیم. لەسەر داوای باوکم تێکەڵی کاری هونەری بووم. چونکە باوکم هەستی بە بەهەرە هونەرییەکانم کرد و دەیویست لە هونەرەکەمدا پێشکەوم. بۆیە لە فیستیڤاڵی چواری نیسانی هونەری دەنگبێژیدا بەشداریم کرد و توانیم پلەی یەکەم بەدەستبهێنم. ئەمە هەنگاوێکی زۆر گرنگ بوو بۆ سەرەتای هونەرەکەم. هەستێکی تایبەتی تێدا دروستکردم و وایکرد تا ئێستا لە هونەرەکەم بەردەوام بم. وە دایک و باوکیشم هەمیشە یارمەتیدەرم بوون."

'گۆرانی وتنەوە حەز و خولیایە'

چیدەم ئورەن لە بەردەوامی قسەکانیدا باسی لەوەکرد کە ئەیەوێت لە هەموو بوارەکانی هونەردا خۆی پێشخات و وتی: "دوای ئەوەی چوومە قۆناغی ناوەندی لە قوتابخانەدا بەرپرسیارێتی گرووپێکی میوزیکم لەئەستۆی خۆم گرت و پێیەوە سەرقاڵ بووم. لە کاتی شەڕی عەفریندا، گۆرانیەکم بە ناوی 'چڵە زەیتوون' پەیوەست بە بەرخۆدانی عەفرینەوە بەرهەم هێنا. حەزکردنم بۆ هونەر تەنها لە بواری گۆرانی وتندا نیە، بەڵکو لە هەمان کات شارەزایم لە بواری میوزیک و شانۆشدا هەیە و حەزم لێیەتی. لەم ساڵانەی دوایدا دەستم بە گۆرانی وتن کرد. گۆرانی گوتن لە چاندی کوردیدا ڕیشەیەکی دێرین و گرنگی هەیە. دڵخۆشم کە گۆرانی دەڵێم و بەڕای من گۆرانی وتن حەز و خولیایە. بە دڵخۆشیەوە لە بەرفراوانکردنی هونەرەکەمدا بەردەوامم. لە هاویندا بە کاری پەرەوەردەی میوزیکەوە سەرقاڵم و لە ئێستادا پەروەردەی ژەنینی گیتار بە ٧٠ فێرخواز دەدەمەوە. حەزم لە کاری هونەری هەیە بەتایبەت وەک ژنێکی گەنج بە کارێکی پیرۆزی دەزانم. لە هونەری گۆرانی گوتندا زۆر بە عایشە شان کاریگەم و خواستمە بگەم بە ئاستی هونەری ئەو. بانگەوازی لە هەموو گەنجانی کورد و بەتایبەت لە ژنانی گەنج دەکەم پارێزگاری لە هونەری کوردی بکەن، ڕێگە نەدەن بە قڕکردنی چاندی و هونەری کوردی."