گەنجانی کورد لە مارسیلیا ڕژانە سەر شەقامەکان
بە پێشەنگایەتی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ، گەنجان لە مارسیلیا گردبوونەوە و ڕێپێوانیان بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجامدا.
بە پێشەنگایەتی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ، گەنجان لە مارسیلیا گردبوونەوە و ڕێپێوانیان بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجامدا.
لە مارسیلیای فەرەنسا بە پێشەنگایەتیی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) بۆ ئازادیی جەستەیی و هەڵگرتنی گۆشەگیریی تووندی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێپێوان و کۆبوونەوە ئەنجامدرا.
سەدان کەس لە کاتژمێر ١٩:٠٠ لە ناوچەی کانابیرەوە بەرەو قەرەباڵغترین ناوچەی ڤیوکس پۆرت رێپێوانیان ئەنجامدا. لە ڕێپێوانەکەدا ئاڵا و پۆستەر بەرزکرانەوە و دروشمی داوای ئازادی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە زمانی فەرەنسی وترایەوە.
لە چالاکییەکەدا سڵاو لە گەریلاکانی ئازادیی کوردستان کرا. گەنجانیش مەشخەڵێکیان داگیرساند و پێکەوە وتیان: "ئێمە هەموومان پەکەکەین".
لە ڕێپێوانەکەدا چەندین نامیلکە و ڕاگەیاندراو دابەشکرا و بۆ هاووڵاتییانی سنووری چالاکییەکە باسیان لە هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر کوردستان و بەرخۆدانی گەریلا کرد.
ژ.ت