گەنجانی کوردستانی لە ئەوروپا پەدەکەیان ئیدانە کرد
گەنجانی کوردستانی لە پاریس کارە تێکدەرانە و ئامادەکارییەکانی شەڕ لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) بە هاکاریی دەوڵەتی تورک ئیدانە کرد.
گەنجانی کوردستانی لە پاریس کارە تێکدەرانە و ئامادەکارییەکانی شەڕ لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) بە هاکاریی دەوڵەتی تورک ئیدانە کرد.
هەڵوێستی گەنجانی کوردستانی لە دژی ئامادەکارییەکانی شەڕی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) بە هاوکاری و پلانی تورک لە دژی بزووتنەوەی ئازادیی کورد بەردەوامە.
گەنجانی کوردستانی لە شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا کۆبوونەوە و راگەیاندراوێکیان خوێندەوە و لە راگەیاندراوکەدا لە دژی ئامادەکارییەکانی شەڕ لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە)ەوە بۆ سەر ناوچەکانی گەریلا هەڵوێستی خۆیان خستەڕوو و داوایان لە رای گشتیی کوردستانی کرد، کە لە دژی هاوکاریی پارتی بۆ پلانی پاکتاوکردنی کورد هەڵوێست وەربگرن.
گەنجان رایانگەیاند، پارتی لە دژی گەریلا و گەلی کوردستان دەستی بەخیانەتێکی گەورە کردووە و گەریلاکانی ئازادیی کوردستانیش لە چیاکانی کوردستاندا بەرگری لە شکۆ و کەرامەتی گەلی کورد دەکەن.
گەنجان راشیانگەیاند، لە هەموو شوێنێکدا سیاسەتەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) ریسوا دەکەن.
ژ.ت