گەنجانی ڕێپێوانی درێژی ئازادی: ئازادی بە بەرخۆدانەوە دێتەئاراوە
لە شاری بیلێفیڵدی ئەڵمانیا بۆ ئازادی ڕیبەری گەلی کورد ڕێپێوانی درێژ دەستیپێکرد و گەنجان لە ڕێپێوانەکەدا وتییان: "ئازادی بە بەرخۆدانەوە دێتەئاراوە."
لە شاری بیلێفیڵدی ئەڵمانیا بۆ ئازادی ڕیبەری گەلی کورد ڕێپێوانی درێژ دەستیپێکرد و گەنجان لە ڕێپێوانەکەدا وتییان: "ئازادی بە بەرخۆدانەوە دێتەئاراوە."
گەنجانی کوردستانی لە هاوپتبانهۆفی شاری بیلێفیڵدی ئەڵمانیا لێکترکۆبوونەوە و ڕێپێوانی درێژییان دەستپێکرد.
ڕێپێوانەکە بە جۆشخۆرشێکی زۆر گەنجانەوە و بە بەشداری گەنجانی ئەنتەرناسیۆناڵ لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد' ئەنجام دەدرێت.
لە چالاکیەکەدا ڕاگەیاندراو خوێندرایەوە و ئاماژە بە گۆشەگیری سەختی ئیمراڵی کرا و ئەوە دەستنیشانکرا ماوەی ٤٢ مانگە هیچ زانیارییەک لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە وەرنەگیراوە و پەیامی 'ئازادی ڕێبەر ئاپۆ بە بەرخۆدانەوە دێتەئاراوە' درا.
لە ڕێپیوانەکەدا ئەندامی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) فەرهاد مێردین قسەیکرد و ئاماژەی بەوەدا تێکۆشانی تەڤگەری ئازادی ڕێگری لە ئامانجی هێزەکانی سەرمایەداری دەکات.
'بەرخۆدانی ژنان ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر دەکات'
بە ناوی ژنانی گەنجی تێکۆشەرە (تەکۆژن)ەوە، ژیان کرماشانی ڕاگەیاندراوێکی بە زمانی ئەڵمانی خوێندەوە و ئاماژەی بەوەدا بەرخۆدانی ژنان ئازادی جەستەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان مسۆگەردەکات و وتی: "ئازادی گەلی کورد و گەلانی هەرێمەکە وابەستەی ئازادی ڕێبەر ئاپۆیە. گۆشەگیر بڕیارێکی سیاسیە. هەربۆیە دامەزراوەکانی مافی مرۆڤ، سی پی تی، ئەنجومەنی ئەوروپا... بە بێدەنگیبوونیان هاوبەشی تاوانی گۆشەگیرین و بەرپرسیارن لە بەردەوام بوونی گۆشەگیری."
گەنجان تا شاری دویسبۆرگ بەردەوام دەبن لە ڕێپێوانەکەیان.