گەنجانی ئێڤری: کات کاتی ئازادیی رێبەری ئاپۆییە
ئەندامانی تەجەشە لە ناوچەی ئێڤریی پاریس کۆ بوونەوە و بە دروشمی "گەنجان فیداییی ڕێبەر ئاپۆن" بۆ ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان ڕێپێوانێکیان رێکخست.
ئەندامانی تەجەشە لە ناوچەی ئێڤریی پاریس کۆ بوونەوە و بە دروشمی "گەنجان فیداییی ڕێبەر ئاپۆن" بۆ ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان ڕێپێوانێکیان رێکخست.
نوێنەرانی بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) لە ناوچەى ئیڤری لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا لە چوارچێوەی کەمپەینی "وەرن جەنگی ئازادییە" ڕێپێوانێکیان بۆ ئازادیی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان رێکخست. لە ڕێپێوانەکەدا گەنجان وێنەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پۆستەرێک، کە لەسەری نووسرابوو "ئازادی بۆ ئۆجالان" بەرزکردبووە.
لە ڕێپێوانەکەدا راگەیاندراوێک بە ناونیشانی "بۆچی دەبێت ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان مسۆگەر بکرێت" بەسەر هاووڵاتییاندا دابەشکرا.
گەنجان بە دروشمی "گەنجان فیدایی ڕێبەر ئاپۆن" تاوەکو بەردەم وێستگەی ناوەندی شەمەندەفەر ڕێپێوانیان کرد و لەوێ راگەیاندراوێکیان خوێندەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتبوو، گۆشەگیریی سیستماتیک لە کەسایەتیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە دژی هەموو گەلی کورد ئیدانە دەکەن و وتیشیان: "تا ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ لە گۆڕەپانەکاندا دەبین" و بانگەوازییشیان بۆ گەنجانی کورد لە ئەوروپا ئەوە بوو، کە بڕژێنە سەر شەقامەکان و گۆڕەپانەکان و ناڕەزایەتی دەرببڕن.
چالاکییەکە بە وتنەوەی دروشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "بژی بەرخۆدانی ئیمرالی" و "ئازادی بۆ ئۆجالان" کۆتایی پێهات.
ژ.ت