گۆنەی: لە بورساوە دوو پەرلەمانتار دەنێرینە پەرلەمان
ئەبرو گۆنەی وتەبێژی هەدەپە لە کردنەوەی نوسینگەی هەڵبژاردنی پارتی چەپی سەوزدا لە بورسا قسەی کرد و وتی، " لە بورساوە دوو پەرلەمانتار دەنێرینە پەرلەمان."
ئەبرو گۆنەی وتەبێژی هەدەپە لە کردنەوەی نوسینگەی هەڵبژاردنی پارتی چەپی سەوزدا لە بورسا قسەی کرد و وتی، " لە بورساوە دوو پەرلەمانتار دەنێرینە پەرلەمان."
پارتی چەپی سەوز لە گەڕەکی کاراپناری ناوچەی یڵدرمی بورسا نوسینگەی هەڵبژاردنی کردەوە.
ئەبرو گۆنەی وتەبێژی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)، ئیبراهیم کالن هاووتەبێژی پارتی چەپی سەوز، چالاکوانانی تەژەئا، محەمەد دیلەک هاوسەرۆکی هەدەپەی بورسا، جەیلان ئەڕۆل ئەردۆغان کاندیدی هەرێمی یەکەمی بورسا، نەجات ئیپەکیوز کاندیدی هەرێمی دووەمی بورسا و بەڕێوەبەرانی هەدەپە و ئەندامانی ئەمەپ بەشداریان لە رێورەسمی کردنەوەی نوسینگەکەدا کرد.
هاوڵاتیان پشتگیریەکی زۆیان لە پارتەکە کرد. لە کردنەوەی نوسینگەکەدا هاوڵاتیان بێوەستان دروشمی ' ژن ژیان ئازادی'یان وتەوە.
جەیلان ئەڕۆل ئەردۆغان کاندیدی هەرێمی یەکەمی بورسا قسەی کرد و و رایگەیاند کە ئەم هەڵبژاردنە هەڵبژاردنەی گەنجان ژنان دەبێت و ژنان و گەنجان پێکەوە دەسەڵات دەرووخێنن. نەجدەت ئیپەکیوزی پەرلەمانتاریش ئاماژەی بە تێکۆشانی هاوبەش کرد و وتی، " تاوەکو رۆژی هەڵبژاردن ئێمە بە هەموو هێزمانەوە کار دەکەین. ئێستا کاتی بەدەستهێنانی ئازادیە."
' هەڵبژاردن بۆ ئێمە گۆڕەپانی تێکۆشانە'
ئەبرو گۆنەی وتەبێژی هەدەپەش باسی گرنگی تێکۆشان کرد و وتی، " تاوەکو فشارەکانی سەر گەلی کورد هەبێت تێکۆشانێت دەبێت. هەڵبژاردن بۆ ئێمە گۆڕەپانی تێکۆشانە. ئێمە لە بورساوە دوو پەرلەمانتار دەنێرینە پەرلەمان."
ئیبراهیم ئاکن هاووتەبێژی پارتی چەپی سەوزیش قسەی کرد و وتی، " هەڵبژاردن بۆ گەل زۆر گرنگە. ئەم سیستمە بە دەستی گەل دەگۆڕێت و چارەنوسی تورکیا دەگۆڕین."
دوای قسەکردن نوسینگەی هەڵبژاردن بە جۆش و خڕۆشەوە کرایەوە.
ف.ق