"گۆشەگیری و داگیرکاری تاوانی دژ بە مرۆڤایەتییە"

چالاکوانانی تەجەشە لە شاری ماریگنانی فەرەنسا لە دژی گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر چالاکییان ئەنجامدا.

بە پێشەنگایەتیی چالاکوانانی بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) لە شاری ماریگنانی فەرەنسا ڕێپێوانێک لە دژی گۆشەگیری و داگیرکاریی دەوڵەتی تورک رێکخرا.

لە چالاکیەکەدا راگەیاندراوێک بە ناوی تەجەشە خوێندرایەوە و تیایدا هاتبوو: "بۆ مسۆگەرکردنی ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ،  پێویستە هەموو ڕۆژێک گەنجانی کوردستان و گەلەکەمان لە ئەوروپا بڕژێنە گۆڕەپانەکان و بە بەردەوامی درێژە بە تێکۆشان بدەن".

لە دوای خوێندنەوەی راگەیەندراوەکە، لەلایەن گەنجانەوە دروشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "ئازادی بۆ ئۆجالان"، "ئەردۆغانی تیرۆریست" و "بمرێ ڕژێمی فاشیستی تورک" دەوترانەوە.

گەنجان لە ڕێپێوانەکەدا وێنەکانی عەبدوڵا ئۆجالان و ئاڵاکانی پەکەکەیان بەرزکردبووە.

چالاکییەکە نزیکەی کاتژمێرێک بەردەوام بوو و بە وتنەوەی دروشم کۆتایی پێهات.

ژ.ت