هێرشەکانی داگیرکاری و قڕکردنی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و گۆشەگیری ڕەهای سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە شارەکانی لیماسۆلی قوبرس و هیلدسهایمی ئەڵمانیا شەرمەزار کرا.
لیماسۆل
لە شاری لیماسۆلی قوبرس، کوردستانیان و دۆستەکانیان دژی گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و هێرشەکانی داگیرکاری و قڕکردنی دەوڵەتی فاشیستی تورک ڕێپێوانیان کرد.
ڕێپێوانەکە لە بەردەم ناوەندی چاندی کوردی تیۆفیلۆس لە شاری لیماسۆل دەستی پێکرد.
لە میانی ڕێپێوانەکەدا، چالاکوانان پانکارتی "ئازادی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان" و "داگیرکاری و هێرشەکانی قڕکردن ڕابگرن" و ئاڵاکانی پەکەکە، هەپەگە، یەپەگە، یەپەژەیان هەڵگرتبوو. لە میانی ڕێپێوانەکەدا دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "کوردستان دەبێتە گۆڕستانی فاشیزم"، "بمرێت خیانەت"، "ئازادی بۆ کوردستان"، "بکوژ ئەردۆگان"، "کۆماری داگیرکەری تورک لە کوردستان دەربچۆ" بەرزکرایەوە.
چالاکوانان لە بەردەم شارەوانی لیماسۆڵ ڕێپێوانەکەیان گۆڕی بۆ گردبوونەوە و ڕایگەیاندراوێکیان خوێندەوە.
چالاکوانان تیشکیان خستە سەر بێدەنگی هێزە نێونەتەوەییەکان و ڕایانگەیاند کە ئەو هێزانەی هاوار بۆ فەلەستین دەکەن لەلایەکی ترەوە کۆمەڵکوژی و قڕکردن لە کوردستان پەسەند دەکەن. پەیامی چالاکوانان ئەوەیە، تا کۆتایی هاتنی گۆشەگیری و هێرشەکانی داگیرکاری و قڕکردن بەردەوام دەبن لە چالاکییەکانیان.
چالاکییەکە بە بەرزکردنەوەی درووشم کۆتایی هات.
هیلدسهایم
هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە سەرپەرشتی ئاکەپە-مەهەپە، لە شاری هیلدسهایمی ئەڵمانیا بە ڕێپێوانێک شەرمەزارکرا.
ڕێپێوانەکە لەلایەن مەجلیسی جڤاکی کوردی دیموکراتیکی هیلدسهایمەوە ڕێکخرابوو، لە وێستگەی شەمەندەفەرەوە تا بینای شارەوانی بەردەوام بوو.
لە چالاکییەکەدا ئاڵای تەڤ-دەم و پەیەدە و یەپەژە و یەپەگە بەرزکرانەوە و بە خولەکێک ڕێزگرتن لە یادی شەهیدانی ئازادی کوردستان دەستیپێکرد.
لە چالاکییەکەدا بڵاوکراوەکان بە زمانی ئەڵمانی دابەشکران، دروشمی "شەهید دەمرن"، "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا"، "بژی بەرخۆدانی یەپەژە/یەپەگە"، "بێ سەرۆک ژیان نابێ" بەرزکرانەوە.
لە وتەکانی بەردەم بینای شارەوانیدا گوترا: "تا ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئازادی جەستەیی بەدەست نەهێنێت و کوردستانیش ستاتۆیەک بەدەست نەهێنێت، ئێمە شەقامەکان جێناهێڵین، خاوەندارێتی لە گەل و دۆزی گەلەکەتان بکەن".
چالاکییەکە بە دروشمی "تیرۆریست تورکیا" و "تیرۆریست ئەردۆگان" کۆتایی هات.