گۆشەگیریی سەر رێبەری گەلی کورد لە ستۆکهۆلم ئیدانە کرا

گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەی گەلی کورد لە شاری ستۆکهۆلمی پایتەختی سوید ئیدانە کرا.

لە دژی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، لە گۆڕەپانی سێرگیلستۆرگ لە شاری ستۆکهۆلمی پایتەختی سوید چالاکییەک رێکخرا. لە چالاکییەکەدا سڵاو لە چالاکیی مانگرتنی زیندانیان کرا.

کوردستانیان لەسەر داوای ئەنجوومەنی ژنانی ئامارا کۆبوونەوە و لە چالاکییەکەدا وێنەیەکی گەورەی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و ئاڵایەکی گەورەی پەکەکە بەرزکرانەوە.

چالاکوانان داوای ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەی گەلی کوردیان کرد و لە دژی گوشار و زیندانیکردن و کۆمەڵکوژییەکانی دەوڵەتی تورک دروشمیان وتەوە.

هەروەها بە ناوی رێکخراوە کوردییەکانەوە راگەیاندراوێک خوێندرایەوە و داوا لە هێزە دیموکراتیک و شۆڕشگێڕەکان کرا، کە پشتیوانی لە هەڵمەتی ئازادی بۆ عەدبوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بکەن.

ژ.ت