گەشتی "کتێبخانەی رێبەرایەتی" لە بەرلین لە ٣هەمین رۆژدایە
"کتێبخانەى رێبەرایەتی" بۆ بڵاوکردەوەى بیر و پارادیگمای عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بە رای گشتیی ئەوروپا، ماوەی ٣ رۆژە لە شاری بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیایە.
"کتێبخانەى رێبەرایەتی" بۆ بڵاوکردەوەى بیر و پارادیگمای عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بە رای گشتیی ئەوروپا، ماوەی ٣ رۆژە لە شاری بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیایە.
"کتێبخانەى رێبەرایەتی" لە شاری بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا بەردەوامە لە گەشت و چالاکییەکەی، کتێبخانەکە ئەمڕۆ لە ناوچەى سپانداو و نۆلیندۆرف پلاتزی شارلۆتین بێرگ و هایکیسچەر لە ناوچەى میتی بەرلیندا بوو.
چالاکوانانی "کتێبخانەى رێبەرایەتی" لەلایەک نامیلەکە و برۆشوریان لەسەر ژیانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بڵاودەکردەوە و لەلایەکی تریشەوە ستاندیان دانابوو کتێبە وەرگێڕدراوەکانی ئۆجالان بە زمانی ئەڵمانییان بۆ هاووڵاتییان نمایش کردبوو.
چالاکوانان بۆ سەرنجڕاکێشانە سەر گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، لە بارەی هەلومەرجی گۆشەگیری لە ئیمراڵی زانیارییان بە هاووڵاتییان دەدا.
هەروەها چالاکوانان بۆ کەمپەینی "١٠٠ هۆکار بۆ دادگایکردنی دیکتاتۆر" ئیمزایان کۆ کردەوە.
جیاوازیی ئەو چالاکییە لە چالاکیی رۆژانی تردا ئەوە بوو، کە پۆلیس لە شارلتۆن بێرگ رێگریی لە بەرزکردنەوە و هەڵدانی وێنەی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد کرد. چالاکوانان لە دژی ئەو رەفتار و قەدەغەکارییەی پۆلیس هەڵوێستیان بەرامبەر بە پۆلیسەکان نیشان دا.
ژ.ت