گەشتی ئازادی بەردەوامە
گەنجانی کورد و ئینترناسیۆناڵیست لە ژێر ناوی 'گەشتی ئازادی' لەپێناو ئازادی جەستەیی رێبەری گەلی کورد دەستیان بە رێپێوان کردووە و دوێنێ لە یەکەم رۆژدا گەنجان لە دۆرتمەندەوە بەرەو بوخوم رێپێوانیان کرد.
گەنجانی کورد و ئینترناسیۆناڵیست لە ژێر ناوی 'گەشتی ئازادی' لەپێناو ئازادی جەستەیی رێبەری گەلی کورد دەستیان بە رێپێوان کردووە و دوێنێ لە یەکەم رۆژدا گەنجان لە دۆرتمەندەوە بەرەو بوخوم رێپێوانیان کرد.
رۆژی دووشەممە لە یەکەم رۆژی گەشتی ئازادیدا ژمارەیەکی بەرچاو لە گەنجانی کورد و ئینترناسیۆناڵیست کە لە چەندین وڵاتی ئەوروپاوە ئامادەبوو لە دۆرتمۆندی ئەڵمانیا کۆبوونەوە و لەپێناو ئازادی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستیان بە رێپێوان کرد و لە شاری بوخوم کۆتاییان بە یەکەم رۆژی گەشتەکەیان هێنا.
لەکاتی رێپێوانەکەدا گەنجان بێ پسانەوە دروشمی 'بژی سەرۆک ئاپۆ' یان دەوتەوە.
رێپێوانەکە بۆ چەندین رۆژ بەردەوام دەبێت و گەنجان لە بانگەوازێکدا داوای بەشداربوون لەو گەشتەیان کرد و رایانگەیاند، تا ئازادی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوام دەبن لە تێکۆشان.
گەنجان دوای چەند جار پشوو، لە وێستگەی شەمەندەفەری بوخوم کۆتاییان بە یەکەم رۆژی گەشتەکەیان هێنا بڕیارە ئەمڕۆ بەرەو شاری ئەسەن درێژە بە رێپێوانەکەیان بدەن.
هـ . ب