گوڵستان کلیچ کۆچیگیت: چی ئەبێت با ببێت، 'ڕێپێوانی ئازادی' ئەنجام دەدەین

سەرۆک فراکسیونی دەم پارتی گوڵستان کلیچ کۆچیگیت داوای بەشداری لە 'رێپێوانی ئازادی' کرد کە بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەڕێوە دەچێت و ڕایگەیاند، "چی ئەبێت با ببێت، ئێمە ئەم ڕێپێوانە ئەنجام دەدەین".

گوڵستان کلیچ کۆچیگیت، جێگری دەم پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان، لە پەرلەمان کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی سازکرد.

سەرەتا کۆچیگیت سەرنجی بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانتاری جان ئاتالای ڕاکێشا و وتی: "ئەو داواکارییە لە دەرەوەی دادوەرییە". ئەم دۆخە تاوانێکە دژی دەستوور. ئەوانەی کودەتایەکی دادوەرییان کرد، بێ ئەوەی شەرم بکەن، لە پەرلەمان هۆکاری هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانیان وەک مەرجی دەستوور نووسیوەتەوە. ئاکپارتی هەر لەو ڕۆژەوە کە هاتە سەر دەسەڵات تا ئێستا، بەردەوام لە کردەوەی کودەتاکەدیە.

لە درێژەی قسەکانیدا، کۆچیگیت سەرنجی بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانتاری لەیلا گوڤەن و پەرلەمانتارانی دیکە ڕاکێشا و وەها درێژەی بە قسەکانی دا: "کاتێک ئەم پرۆسانە ڕوودەدەن، بەداخەوە ئۆپۆزسیۆن دەستیان لە پەرلەمان بەرزکردەوە، بێدەنگ بوون و پشتیوانیان لە کردەوەی دەرەوەی دادوەری ویاسا دژ بە کورد کرد. لە کەسایەتی جان ئاتالایدا بە پێچەوانەی ویستی گەلەوە کودەتا ئەنجامدرا".

کۆچیگیت بەردەوام سەرنجی بۆ مانگرتن لە خواردنی زیندانیان بە مەبەستی داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕاکێشا و وتی: "چالاکییەکە دوو مانگ تێپەڕیوە. لە ٢٥ی ئازاری ٢٠٢١ــەوە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە ئیمرالیەوە بەردەست نییە. نە پارێزەر، نە بنەماڵە و نە شاندەکان ناتوانن سەردانی بکەن. ناهێڵن ئێمەی پەرلەمانتار سەردانی بکەین. زیندانیانی سیاسیش دژی ئەم دۆخە گۆشەگیرییە مانیان لە خواردن گرتووە. هەوڵ دەدەن دەنگی خۆیان بگەیەننە پەرلەمان.

لە نێوان ١-١٥ی شوبات ڕێپێوانی ئازادی ئەنجام دەدەین. ڕێپێوانەکە لە دوو باڵ پێکدێت. باڵێک لە وان دەست پێدەکات و باڵەکەی تریش لە قەرسێ دەست پێدەکات. لەم ڕێپێوانانەدا داوای ئازادی بەڕێز ئۆجالان، لابردنی گۆشەگیری و چارەسەرکردنی پرسی کورد بە ڕێگای دیموکراتیک دەکرێت. جارێکی تر داوا لە پەرلەمان دەکەین دەستپێشخەری  بەکار بێنێت.