گوڵستان کلیچ کۆچیگیت: دەبێت دەستبەجێ لە پەرلەماندا کۆمیسیۆنێک درووست بکرێت

گوڵستان کلیچ کۆچیگیت گوتی: "پەرلەمان پشووی خۆی دەستپێدەکات، بەڵام پێویستە دەستبەجێ ئەم کۆمیسیۆنە دابمەزرێنێت. تەنانەت دەبێت پەرلەمان لە هاوینیشدا کاربکات و دەستبەجێ هەموو ئامادەکارییەکی یاسایی بۆ ساڵی نوێ بکات و بەرپرسیارێتی ئەم بابەتە لە ئەستۆ بگرێت."

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) گوڵستان کلیچ کۆچیگیت لە پویوەست بە ڕۆژەڤاکان قسەیکرد. گوڵستان کلیچ کۆچیگیت، بە تایبەت ناڕەزایەتی لە بەرانبەر ئۆپراسیۆنەکانی زیندانیکردن و و دەستبەسەرکردنی لە دژی سەرۆک شارەوانییەکانی جەهەپە نیشان دا و ئاماژەی بەوەدا، دەسەڵات هەوڵدەدات گەل سزا بدات و داوای کرد کۆتایی بەم ئۆپەراسیۆنانە بهێنرێت.

'دەبێت دەستبەجێ کۆمیسیۆنێک درووستبکرێت.

گوڵستان کلیچ کۆچیگیت، لە سەرەتایی قسەکانییدا پیرۆزبای لە نوعمان کورتولموش کرد بە بۆنەی هەڵبژاردەنوەی بە سەرۆکی پەرلەمان و گوتی: "ئەم ئەرکە لە هەمانکاتدا بەرپرسیارێتییەکی مەزن دەخاتە ئەستۆی بەڕێز کورتولموش. چونکە لە پرۆسەیەکی مێژووییداین و ئەویش لەبەردەم بەرپرسیارێتییەکی مێژووییدایە. بۆ چارەسەری پرسی کورد، بەرپرسیارێتییەکی مێژوویی لە ئەستۆی پەرلەماندایە.

پەیامەکانی بەڕێز کورتولموش لە کاتی سەردانەکانی لایەنە سیاسییەکان بە گرنگ و بەنرخ دەزانین. لەگەڵ قسەکانیداین بۆ پرۆسەیەکی ڕوون و تەندروست. هەربۆیە دەبێت پەرلەمان زیاتر بێدەنگ نەبێت. بێدەنگی و پشتگوێخستنی پەرلەمان قبوڵ ناکەین. دەبێت کەس پشووەکان وەک پاساو نیشان نەدات.

پەرلەمان پشووی خۆی دەستپێدەکات، بەڵام دەبێت دەستبەجێ ئەم کۆمیسیۆنە دابمەزرێت. دەبێت پەرلەمان بە درێژایی هاوین کاربکات و دەستبەجێ هەموو ئامادەکارییەکی یاسایی بۆ ساڵی نوێ بکات و بەرپرسیارێتی ئەم بابەتە لە ئەستۆ بگرێت. بانگەواز لە هەموو پارتە سیاسییەکان و بازنەکان دەکەین کە پشتگیری لە پڕۆسەی بونیاتنانی کۆمیسیۆن بکەن. دەبێت بونیاتنانی کۆمیسیۆن داوانەخرێت و بەرپرسیارێتیمان لە بەرانبەر کۆمەڵگە جێبەجێ بکەین."

'کۆبوونەوەی عەبدوڵا ئۆجالان و لایەن جیاوازەکان گرنگ دەبێت'

گوڵستان کلیچ کۆچیگیت وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەوانانی دایەوە. بۆ پرسیاری "ئایا نوێنەرانی ئاکەپە و مەهەپە سەردانی ئیمراڵی دەکەن"؟ گوتی: "بۆچی نابێت؟ بێگومان دەمانەوێت هەموو پارتە سیاسییەکان بچنە ئیمراڵی، لەگەڵ بەڕێز ئۆجالان چاوپێکەوتن ئەنجام بدەن، بۆچوونەکانیان پەیوەست بە چارەسەری دیموکراتیک و ئاشتی دەببڕن. بەڕێز ئۆجالان دەیەوێت لەگەڵ لایەنە جیاوازەکان، ڕۆشنبیران،، نوسەران و ژنان چاوپێکەوتن ئەنجام بدات. بۆچوونە ئیمراڵی، پارتە سیاسییەکان هیچ بەربەستێکیان لە پێشدا نیە. هەروها دەبێت وەزارەتی داد زەمینەی ئەمە بڕەخسێنێت. کۆبوونەوەی کەس و لایەنە کوردییەکان لەگەڵ بەڕێز ئۆجالان سود بەخش دەبێت. لەم چوارچێوەیەدا چاوپێکەوتن لەگەڵ بەڕێز تاڵەبانی، بەڕێز بارزانی، بەڕێز عەبدی و بازنەکانی دیکە زۆر گرنگە. بەڕێز ئۆجالان خۆشی ئەمەی دەربڕیبوو."

لە کۆتایی قسەکانییدا گوڵستان کلیچ کۆچیگیت گوتی: "هەموو پارتە سیاسییەکان دەڵێن 'دەبێت کۆمیسیۆنێک بونیات بنرێت'. لێرەدا پەیوەست بە شێوەی کۆمیسیۆنەکە گفتۆگۆ دەکرێت، بەڵام پەیوەست بە درووستکردنیەوە هیچ ناڕەزایەتییەک نییە و هەر شتێکیش هەبێت دەتوانرێت لێرە چارەسەر بکرێت. هەمووکەسێک دەڵێت کۆمیسیۆن پێویستە. ئەمەش بۆ ئێمە زۆر گرنگە. دەتوانین بڵێین لەم ڕووەوە کۆدەنگییەکی بەرفروان لە ئارادایە."