گوڵتان کشاناک بانگەوازی لە ئەنقەرە کرد: ڕاپەڕە

کاندیدی دەم پارتی بۆ هاوسەرۆکی شارەوانی شاری مەزنی ئەنقەرە، گوڵتان کشاناک لە زیندانەوە نامەیەکی بۆ نەورۆزی ئەنقەرە نارد و بانگەوازی ڕاپەڕینی لە ئەنقەرە کرد.

 

ئاهەنگی نەورۆزی ئەنقەرە بە درووشمی "ڕاپەڕە کاتی ئازادی و سەرکەوتنە" ئەنجام دەدرێت. هەزاران کەس بەشداربوون. گەنجان و ژنان بەشدارییەکی بەرچاویان کرد. هاوڵاتیان بۆ ماوەیەکی درێژ هەڵپەڕین. درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "ئازادی بۆ زیندانیان"یان بەرزکردەوە.

پاش خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی. لەوکاتەدا درووشمی "شەهید نامرن" بەرزکرایەوە. لە ئاهەنگەکەدا نامەی کاندیدی دەم پارتی بۆ هاوسەرۆکی شارەوانی شاری مەزنی ئەنقەرە، گوڵتان کشاناک خوێنرایەوە.

نامەکەی کشاناک لەلایەن ئەندامی لیژنەی بەڕێوەبەری ناوەندی دەم پارتی جانان چالاگان خوێنرایەوە. لە نامەکەدا نەورۆزی ژنان و گەنجان و گەل پیرۆز کرا و سڵاو لە ئەنقەرە کرا. کشاناک ڕایگەیاند ئێوە لێرە کۆبوونەتەوە تا بڵێن "ئەنقەرە هی گەلە نەوەک سەردەستان". کۆبوونەتەوە تا جۆشی ٨ ی ئادار و نەورۆز بگوازنەوە بۆ سەر سندووقەکانی دەنگدان. کشاناک بانگەوازی لە ئەنقەرە کرد: "بانگەواز  و ئیرادەی نەورۆز ڕوون بوو. ڕاپەڕە ئەنقەرە، ئازاد و سەرکەوتن بەدەست بهێنە. ڕاپەڕە ئەنقەرە، دەمی ئاشتی جڤاکی هاتووە... ڕاپەڕە ئەنقەرە، دەم هاتووە".