ڕەگەزپەرستانی تورک هێرشیان کردە سەر ناوەندەکانی بانگەشەی هەڵبژاردنی پارتی چەپی سەوز
چەند کەس، یان کەسێکی نەناسراو لە ئەنقەرە و ئیزمیر هێرشیان کردە سەر ناوەندەکانی بانگەشەی هەڵبژاردنی پارتی چەپی سەوز.
چەند کەس، یان کەسێکی نەناسراو لە ئەنقەرە و ئیزمیر هێرشیان کردە سەر ناوەندەکانی بانگەشەی هەڵبژاردنی پارتی چەپی سەوز.
بەپێی زانیارییەکان، لە ئەنقەرە و ئیزمیر هێرشکراوەتە سەر ناوەندەکانی هەڵبژاردنی پارتی پێشەڕۆژی سەوز و چەپ (پارتی چەپی سەوز).
لە ناوچەی ماماک لە ئەنقەرە هێرشێکیان بۆ سەر ناوەندی بانگەشەی هەڵبژاردنی حوسێن گازی ئەنجامدرا.
ئەرکدارانی ناوەندەکە ڕایانگەیاند، ئاڵاکانی پارتی چەپی سەوز دڕێنران و لە بەرامبەر ناوەندەکەدا ئاڵای تورکیا هەڵواسراوە.
هەروەها لە ناوچەی مەنەمەنی ئیزمیر لەلایەن دوو هێرشبەرەوە هێرشکرایە سەر ناوەندی بانگەشەی هەڵبژاردن و ئەو هێرشە کە لە تۆڕی میدیای دیجیتاڵیش بڵاوکرایەوە.
لەبەر ئەوەی تەمەنی هێرشبەرەکان کەم بووە، بەڕێوەبەرانی حیزبەکە سکاڵایان لە دژیان تۆمار نەکردووە.
ژ.ت