هاکان فیدان: بڕیارێکی گرنگ و مێژووییە

وەزیری دەرەوەی تورکیا هاکان فیدان دەربارەی بڕیاری پەکەکە، گوتی کە بڕیارێکی "مێژوویی" و "گرنگە".

وەزیری دەرەوەی تورکیا هاکان فیدان لە ئەنقەرە لەگەڵ جێگری سەرۆکوەزیرانی ئوردن و وەزیری دەرەوەی ئوردن ئایمەن سەفادی و وەزیری دەرەوەی حکومەتی کاتیی سوریا ئەسعەد شەیبانی کۆبووەوە.

فیدان لە کۆنگرەی ڕۆژنامەنووسی هاوبەشی پاش کۆبوونەوەکەدا دەربارەی بڕیاری پەکەکە، قسەی کرد.

هاکان فیدان گوتی: "بڕیارێکی گرنگ و مێژووییە. بەتایبەت لەڕووی ئاشتی درێژخایەن و ئارامییەوە زۆر گرنگە. پاش ئەم بڕیارانە هەندێک هەنگاو پێویستە بنرێن، ئێمە لە نزیکەوە چاودێری دەکەین".